Alternate Text

پاشەكشێ لە گۆڕانكارییەكان ناكرێت

رێبین عومەر‌ 23/03/2021

تازە جارێكیتری یەكێتی و سیاسەتی “راستكردنەوەی رێرەو” ناگەڕێتەوە بۆ پێش 8ی تەممووز. وەك روون و ئاشكرایە دوو كارەكتەر لەپێشی پێشەوەی ئەم گۆڕانكاریانەدان و چاوەكانیش هەرلەسەرئەوانن؛ کەچۆن چارەی ئەم کەشتییەکونە بکەن. چونکە دەرکەوت کەشتی دوو کاپتن کەنار بەخۆیەوە نابینێت!

سەری نوێی سیاسی كێ دەبێت؟ بافڵ تاڵەبانی كوڕەگەورەی مام جەلال، بەم نزیكانە دەبێتە سكرتێری گشتی حزبەكەیی؛ دوابەدوای ئەوەش دەكەوێتە بەردەم ئاڵەنگاری و پیلانگێڕییەكانی بەردەمی کەمەترسیین لەسەری، وەك زانراوە بەووردی نەخشەرێگەی راستكردنەوەی رێرەو ئەنجام دەدات و لە گۆڕانکاری و دەرئەنجامەکانی سارد نابنەوە..سەرێکە ناگەڕێتەوە دواوە.

بافڵ: لەم قۆناغدا دەبێت زیاتر خۆی بناسێنێ و توانا ناوخۆییەکانی دەرخا. وێنەیەكی هەڵەی ئەو بەدەرەوەی خۆی بەمەبەست گەیشتووەو پێویستی بەراستکردنەوەیە. دواتر رەنگە ئاسنە گەرمەكە بكوتێ كەمەبەست لێی گۆڕانكاری ریشەییە لە حزب و دەرەوەی حزب؛ کەناو نراوە یەکێتی نوێ.

ئەوەی لە بارەی قوباد تاڵەبانی هەیە؛ پرۆسەی دەوڵەتدارییە.. خۆی وەك پارێزەری قانون و چەسپاندنی دادپەروەری و ریشەكێشكردنی گەندەڵی لە ناوچەكەدا ناساندووە.. ئامانجی چەسپاندنی یاسایە. لەم قۆناغەدا شەخسی قوباد تاڵەبانی لەبەردەم ئەركە گرنگەكەدایە كە بەسەركەوتووی بەئەنجامی بگەیەنێت. ئەویش سەرۆكایەتی لیستی هاوپەیمانی كوردستانە؛ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

قوباد تاڵەبانی؛ دەیەوێت بەسەر ئاڵەنگاری و پیلانگێری ناوخۆی و كێشمەكێشی هەڵبژاردن سەركەوتووبێت. بە ئەزموونی پێشووی هەڵبژاردنی پەلەمانی كوردستان؛ باش بەو ئەركانە دەوێرێت. كۆتایی ئانارشیزمی سیاسی.. راستكردنەوەی رێرەو ئەو پرۆسەیە كە یەكێتی نوێ بە رێبەرایەتییەكی نوێ دەستی پێكردووە.

لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی لە 4ی ئەم مانگە، كێشە ناوخۆییەكان كە دروستبوون بە رێگەچارەی حزبی و دروستكردنی لیژنە و گۆڕانكاری لە هەندێ بڕگەی پەیڕەو یەكلادەكرێتەوە.. دوای زەمینە خۆشكردن بۆ دۆخە ناوخۆییەكەی حزب؛ ئەوسا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی دەكرێت؛ و سەرە نوێییەكە لەوێ دیاری دەكرێت.. كە بڕیاری یەكێتی دەكەوێتە دەست و چارەنوسەکەشی.

هەرچی پەیوەستە بە بابەتی تۆمەت و تۆمەتباركردن و کۆکردنەوەی هێزی ناقانوونی و هەڕەشە لە ئارامی سلێمانی. هەموو رووبەڕووی دادگا دەكرێنەوەو، دادگا كەیسە قانونییەكان یەكلای دەكاتەوە. هەركەس تاوان بار دەرچێت. لە هەر پلەو پۆست و پێگەی سیاسی بەهێزی رابردوود ئێستابێت. سزای قانونی خۆی وەردەگرێت، واتە دادگا پەنجەشکاندنەکە یەکلای دەکاتەوە. كەیسی گەندەڵی و ریشەكێشكردنی دارودەستەی قاچاخچێتی بەردەوامە و نەوەستاوە ئەو پرۆسەیە بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەكی تایبەت راسپێردراوە؛ كە نەفەس بۆ بازاڕ بگێڕنەوە. مەبەستەكە دیاری كراوە.. كە كۆتای زیاتر بهێنرێت بەرەشوە و سەرانەی ناقانونی؛ لەناو دەزگا قانونییەكان كە خاڵی زەمین و ئاسمانییە. کە لە رابردوودا؛ تێیدا تێوەگلاوون.

ئەم گۆڕانکاریانە پلیکانە بە پلیکانە لەسەرەوە دێنە خوارێ و بەردەوامە و دەباشانیش وابەزووی ناسرەوێت لە دەستهەڵگرتن لە گۆرانکارییەکان.