Alternate Text

دوور لە شەڕەپەڕۆ

رێبین عومەر‌ 23/03/2021

بەرەو کۆتا رۆژەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن دەچیین..ئەوەی کە ئەمجارە دەرکەوت؛ باشتربوو لە پێشتر، لەو سەردەمەی لە “گڵ و خۆڵی دیموکراتی لۆکاڵی گەوزابووین”.. ئەم جارە سلێمانی بەهۆی شەرەپەڕۆ-وە ماندوو نەکرا.

ئەوەش پێشهاتێکی گرنگ و نوێ بوو بۆ هەزمکردنی دیموکراسی لەم کۆمەڵگەیەدا، ئەمجارە جەنگی سەر شەقاممان نەدی..!شەڕی دەستەویەخەی براکانی تیانەبوو.

ئەم پرۆسەیەیی بانگەشە شارستانیانەبوو..ئەمجارە نزیکتربوو لە دیموکراتی و هەرسکردنی فرەیی و جیاوازی؛ ئەوە دەرئەنجامی پێکەوەییە.

وتاری هاوپەیمانی کوردستان بەڕێبەریی (قوباد تاڵەبانی) حەکیمانە بوو؛ دوور بوو لە تەخویین و سڕینەوە؛ بە ئازادی و دیموکراتی بانگەشە بەڕێوەچوو، داوای هاوسەنگی و دادپەروەریی و کۆتایی هێنان بە تاپۆکردنی پرۆسەی سیاسی کرا لەهەرێم.

ئەمجارە شارو ئاوەدانی وخەڵک بەگشتی ماندوو نەکران؛ بەرامبەر یەک چەقۆیان نەسوا؛ وەک یەک نەبوون کەچی پێکەوەبوون. بەتایبەت لە سلێمانی.. کۆتایی هات بە پەیامی پۆپۆلیستی و سڕینەوە و تەخوین و فراوانکردنی ژینگەی زبڵدانی سیاسی کەبە رق و کینە تەل بەندکراوە. تەواو جیاواز بوو.. ئەم جارەش پارێزوانی کرا لە فرەیی و ئازادی و سەربەستی مرۆڤ؛ لە ژینگە سیاسییە گشتییەکەدا.

لە هەمووی گرنگتر ئەوەبوو،لەم گەڕەی دیموکراتیدا..کەس پەنجەی خوێنی لێنەهات، و مەدەنیانە پرۆسەکە کۆتا ساتەکانی خۆی وا تێدەپەڕێنێت.