Alternate Text

سەر لە هەندێ درۆ دەرناکەم!

کاوە شێخ عەبدوڵڵا‌ 23/03/2021

بچۆ لای فیتەر، دەڵێ: مەجالم نییە سەری خۆم بخورێنم، سەیارەکە دابنێ و دواتر بێرەوە. تۆیش نازانی دواتر کەیە!
تەلەفۆن بۆ وەستای کاشیی بکە، دەڵێ: بەخوا تا ۱۰ ڕۆژی تر مەجالی هیچم نییە. دە نا بیستی تر تەلەفۆنی بۆ بکەرەوە هەمان قسەی پێشتر دەکات و هەر مەجالی نییە!
لای ئاسنگەرێک پەنجەرە یان دەرگایەک بەدروستکردن بدە، لەبەر بێ مەجالیی وەستا حەفتە زیاتری پێدەچێ. وەستای ئەلەمنیۆمیش هەروا.
کەچی بچۆ فیتەر بدوێنە.. وەستای کاشیی و ئاسنگەر و دارتاشەکان بدوێنە، هەرهەموویان وەکو یەک دەڵێن: ئەم وڵاتە وێرانەیە و ئیش نییە!
هەمووی دەڵێ: بۆم بکرێ دەڕۆم و بەجێی دەهێڵم!
باشە ئەگەر ئیشوکار نییە بۆچی هیچ وەستا و فیتەر و خاوەنکارێک لە کاتی خۆیدا ئیشت بۆ ناکات. ئایا ئەمە شاردنەوەی دەرامەت و داهاتە، یان خوومان گرتووە بە بۆڵەبۆڵ و ناڕەزایی درێژخایەنەوە؟