یەکێک لە پرۆژەكانی نەوشیروان مستەفا کە ساڵی (۲٠٠۸) خستیەڕوو
پرۆژه‌ی ئاواکردنه‌وه‌ی دێهاتی کوردستان
ئه‌م پرۆژه‌یه بۆیه له‌م کاته‌دا ئه‌خه‌مه به‌رچاوی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردستان چونکه:
یه‌که‌م، هێشتا بودجه‌ی ساڵی 2009 له کوردستان دوا بڕیاری لێ نه‌دراوه ئه‌شێ ئاڵوگۆڕ له بابه‌ته‌کانی دا بکرێ و به‌شێ له‌م پرۆژه‌یه‌ی تێکه‌ڵاو بکرێ.
دوه‌م، بودجه‌ی ساڵی 2009 ی عیراق ئه‌بو 80 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریکی بێ به‌ڵام به هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه ئه‌میش دابه‌زیوه بۆ 67 ملیار دۆلار.
له‌م بودجه‌یه ئه‌گه‌ر پشکی هه‌رێم 17% بێ زیاتر له 11 ملیار دۆلاری به‌رئه‌که‌وێ و، ئه‌گه‌ر پشکی هه‌رێم 14% بێ زیاتر له 9 ملیار دۆلاری به‌رئه‌که‌وێ.
له هه‌ردو حاڵه‌ت دا چه‌رده‌یه‌کی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه ئه‌توانرێ لایه‌نی که‌م 20% ی که ئه‌کاته كه‌مێ زیاد یا که‌م له 2 ملیار دۆلار له‌م ساڵه‌وه بۆ جێبه‌جێکردنی به‌شێ له‌م پرۆژه‌یه ته‌رخان بکرێ.
سه‌رنجدانێکی سه‌رپێیی له بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان، ده‌ری ئه‌خا داهاتی هه‌رێم له داهاتی هه‌مو که‌رته‌کانی کشتوکاڵ، پیشه‌سازی، گه‌شتوگوزار، باج و گومرگ و هی تر، له چاو داهاتی هه‌رێم له‌و پاره‌یه‌ی له به‌غداوه دێ ئه‌وه‌نده که‌مه ئه‌شێ بوترێ هه‌رێمی کوردستان شتێکی نیه بچێته خانه‌ی ئابوری نیشتمانیه‌وه، یان ئه‌وه‌نده لاوازه به نه‌بو دائه‌نرێ.
ژیاندنه‌وه‌ی دێهات و ئاواکردنه‌وه‌ی گونده‌کان و، کاراکردنی که‌رتی کشتوکاڵ جگه له مه‌به‌ستی سیاسی، گرنگیه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه له ئابوری نیشتمانی و، له بیناکردنه‌وه‌ی په‌یکه‌ره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵی کوردی و، له بیناکردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌ی مرۆڤی کوردا.
ئاواکردنه‌وه‌ی دێهات و ژیاندنه‌وه‌ی ئابوری دێهات سه‌رمایه‌ی گه‌وره و ماوه‌ی درێژ و پلانی زانستی درێژخایانی گه‌ره‌که.
جاران حکومه‌ت "باج" ی له جوتیار سه‌ندوه، به‌ڵام ئیستا و تا چه‌نده‌ها ساڵی تر بۆ ئه‌وه‌ی ئابوری دێهات ته‌ندروست بۆ بگه‌ڕێته‌وه ئه‌بێ حکومه‌ت "باج" به جوتیار بدا.
حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌بێ هه‌زاران ملیۆن دینار بڕژێنێته ناو ئابوری دێهاته‌وه بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ئه‌وه بێ به زویه‌کی زو، له ماوه‌یه‌کی کورت دا، وه‌ری بگرێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌مه ئه‌بێته سه‌رمایه‌گوزاری درێژخایان بۆ ئاینده.
بنچینه‌ی ئابوری دێهات به‌هێز ئه‌کا و، کاریگه‌ری که‌رتی کشتوکاڵ له پاشه‌ڕۆژێکی نزیک دا له تێکڕای ئابوری نیشتمانیی کوردستان دا ده‌رئه‌که‌وێ.
له هه‌لومه‌رجی ئیستادا، له کوردستان به هۆی ئه‌و بودجه‌یه‌وه که له به‌غداده‌وه دێ سه‌رمایه و، به هۆی هه‌بونی ئاو و ئه‌رز و، هه‌بونی هێزی مرۆیی گه‌نج و شاره‌زا، به که‌ڵک وه‌رگرتن له پسپۆڕ و کۆمپانیای بێگانه، توانای ئه‌وه هه‌یه سه‌رله‌نوێ دێهات ئاوه‌دان بکرێته‌وه، بژێنرێته‌وه، چالاک بکرێ و بکرێته بناغه‌یه‌کی تۆکمه‌ی داهاتی تاکی جوتیاری کوردستان و سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی داهاتی نیشتمانی و، دابینکردنی ئاسایشی خۆراک که یه‌کیکه له پایه‌کانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.
ئاواکردنه‌وه‌ی دێهات:
بۆ جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌ی ئاواکردنه‌وه‌ی دێهات ده‌سته‌یه‌کی باڵا پێک بهێنرێ له:
سه‌رۆکی ده‌سته به پله‌ی جێگری سه‌روه‌زیر.
ئه‌ندامه‌تی وه‌زیره‌کانی دارایی، کشتوکاڵ، ئاوه‌دانکردنه‌وه، پلاندانان...
لایه‌نی که‌م 20% ی داهاتی ساڵانه‌ی هه‌رێم بۆجێبه‌جێکردنی ته‌رخان بکرێ.
ئه‌م ده‌سته‌یه پلانێکی درێژخایانی ئاواکردنه‌وه‌ی دێهات دائه‌نێ، دابه‌شی ئه‌کا بۆ پلانی ساڵانه، هه‌ر ساڵه‌ی به‌شێکی له شوێنێک دا، یا ئه‌گه‌ر توانی له چه‌ند شوێنێک دا، بۆ ئاسانکاری سه‌ره‌تا له ناوچه ده‌شتاییه‌کان دا، جێبه‌جێ بکا.
پرۆژه‌که به قانون له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردستانه‌وه په‌سند بکرێ.
لیژنه‌یه‌کی پارله‌مانی به‌دواداچونی جێبه‌جێکردنی بکا.
ده‌سته‌ی ئاواکردنه‌وه به‌م رێگایانه کاره‌کانی ئه‌نجام بدا:
یه‌که‌م: دروستکردنی شاری نوێ:
هه‌ڵبژاردنی شوێنی گونجاوی نزیک له چه‌ند دێ‌یه‌ک بۆ دروستکردنی شارێکی نوێ.
ئه‌م شوێنه چاکتر وایه یان خۆی بکرێته ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یان نزیک بێ له یه‌كێ له ناوه‌نده کارگێڕیه‌کانه‌وه.
تۆپۆگرافیای شوێنه‌که، شاخاوی بێ یا ده‌شتایی، به کاربهێنرێ بۆ جوانکردنی شاره‌که.
نه‌خشه‌یه‌کی گشتی (ماسته‌ر پلان) بۆ دروستکردنی دابنرێ.
فراوانبونی دواڕۆژی له به‌رچاو بگیرێ.
هه‌وڵ بدرێ که‌مترین زه‌وی کشتوکاڵی خه‌سار ببێ.
سنوری زه‌وی نیشته‌جێبون و کشتوکاڵ و پاوان و له‌وه‌ڕگا له یه‌ک جیا بکرێته‌وه.
خه‌ڵکی دێیه‌کانی نزیکی هان بدرێن بگوێزنه‌وه ئه‌م شارانه.
نه‌خشه‌کێشانی شاره‌که به شێوه‌یه‌کی زانستی بێ: شه‌قامی سه‌ره‌کی و کۆڵانه‌کانی و زێرابه‌کانی، باخچه و شوێنه گشتیه‌کانی، خان‌و و فه‌رمانگه و بازاڕ و دوکانه‌کانی... به پێ‌ی پلانێکی دانراو دابه‌ش بکرێن.
مناڵانی جوتیاره‌کان به‌هره‌مه‌ند بن له یارمه‌تی مانگانه تا ته‌مه‌نی 18 ساڵان.
هه‌ر جوتیارێ ته‌مه‌نی گه‌یشته 65 ساڵ به‌هره‌مه‌ند بێ له مافی خانه‌نشینی.
شاره‌که ئه‌م بینایانه‌ی تێدا دروست بکرێ:
400 – 500 خانوی 2 و 3 و 4 و 5 ژور بۆ دانیشتوانی شاره‌که و کارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌ت.
دروستکردنی رێگاوبان بۆ به‌ستنی شاره تازه‌که به ناوه‌ندی ناوچه‌که‌وه.
کردنه‌وه‌ی تۆڕی رێگاوبان بۆ ناو زه‌ویه‌کانی ده‌وروبه‌ری.
پرۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه
ئیستگه‌ی کاره‌با
بینای ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
شاره‌وانی
خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی
مزگه‌وت
بازاڕ و به‌نزینخانه و میوانخانه
بنکه‌ی ته‌ندروستی
بنکه‌ی ئاسایش
بنکه‌ی پۆلیس
بنکه‌ی پۆست و ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێت
بنکه‌ی کشتوکاڵ و کۆگای هه‌ڵگرتنی به‌روبوم
بنکه‌ی دروستی ئاژه‌ڵ و گه‌وڕی گشتی
هۆڵی کۆبونه‌وه
یاریگه
باخچه
دوه‌م: پشتیوانی کشتوکاڵ:
باخداری - حکومه‌ت ساڵانه به‌رامبه‌ر به خێوکردنی هه‌ر دره‌ختێک به پێ‌ی جۆری داره‌که بۆ مێو، ترش، بادام "ره‌زانه" و، بۆ هه‌نار، هه‌رمێ، هه‌نجیر، قه‌یسی، قۆخ، لیمۆ، سێ‌و، پرته‌قاڵ، گوێز، زه‌یتون، بسته... "باخانه" به جوتیار بدا.
بۆ نمونه ره‌زانه‌ی 1 بن مێو: .... دینار
ره‌زانه‌ی 1 بن ترش: ... دینار
باخانه‌ی 1 داری زه‌یتون: ... دینار
باخانه‌ی 1 داری گوێز: ... دینار
دانه‌وێڵه - حکومه‌ت ساڵانه به‌رامبه‌ر به چاندنی هه‌ر دۆنمێک ئه‌رز به پێ‌ی جۆری روه‌که‌که به گه‌نم، جۆ، نۆک، نیسک، ماش، فاسۆلیا، پاقله، برنج... "زه‌ویانه" به جوتیار بدا.
بۆ نمونه زه‌ویانه‌ی 1 دۆنم گه‌نم: ... دینار
زه‌ویانه‌ی 1 دۆنم برنج: ... دینار
حکومه‌ت به‌روبومی ساڵانه به نرخی هاندراو بکڕێته‌وه.
سه‌وزه - حکومه‌ت ساڵانه به‌رامبه‌ر به چاندنی هه‌ر دۆنمێک ئه‌رز به پێ‌ی جۆری روه‌که‌که به شوتی، کاڵه‌ک، خه‌یار، ترۆزی، بامیه، ته‌ماته، باینجان، فاسۆلیا، کوله‌که، کاهو، که‌له‌رم، تور، شێلم، په‌تاته، پیاز، سیر... "زه‌ویانه" به جوتیار بدا.
بۆ نمونه زه‌ویانه‌ی 1 دۆنم ته‌ماته: ... دینار
زه‌ویانه‌ی 1 دۆنم په‌تاته: ... دینار
روه‌کی پیشه‌سازی - حکومه‌ت ساڵانه به‌رامبه‌ر به چاندنی هه‌ر دۆنمێک ئه‌رز به پێ‌ی جۆری روه‌که‌که به گه‌نمه‌شامی، گوڵه‌به‌ڕۆژه، لۆکه، کونجی، که‌تان... "زه‌ویانه" به جوتیار بدا.
بۆ نمونه زه‌ویانه‌ی 1 دۆنم گوڵه‌به‌ڕۆژه: ... دینار
زه‌ویانه‌ی 1 دۆنم لۆکه: ... دینار
حکومه‌ت به‌روبومی ساڵانه به نرخی هاندراو بکڕێته‌وه.
سێیه‌م: پشتیوانی ئاژه‌ڵداری:
حکومه‌ت ساڵانه به‌رامبه‌ر به خێوکردنی هه‌ر سه‌رێ له مه‌ڕ، بزن، مانگا، گامێش، گوێدرێژ، ئێستر... "شوانانه" به جوتیار بدا.
بۆ نمونه شوانانه‌ی 1 سه‌ر مه‌ڕ: ... دینار
شوانانه‌ی 1 سه‌ر گامێش: ... دینار
هه‌نگداری و مریشکداری به هه‌مان شێوه ره‌فتاریان له گه‌ڵ بکرێ.
چواره‌م: پشتیوانی بازرگانی:
حکومه‌ت پشتیوانی له به‌رهه‌می خۆماڵی بکا له به‌رامبه‌ر مونافه‌سه‌ی به‌رهه‌می ده‌ره‌وه‌دا.
حکومه‌ت کارئاسانی بکا بۆ خاوه‌نکاری که‌رتی تایبه‌ت بۆ هه‌ناردنی به‌رهه‌می خۆماڵی بۆ بازاڕی ده‌ره‌وه.
پێنجه‌م: کاراکردنی بانکی کشتوکاڵ:
دانی قه‌رز به جوتیاران به سودی که‌م و ماوه‌ی درێژ بۆ:
دروستکردنی ره‌ز و باخ
راکێشانی جۆگه
هه‌ڵکه‌ندنی بیر
پرۆژه‌ی مریشکداری
دروستکردنی حه‌وزی په‌روه‌رده‌کردنی ماسی
په‌روه‌ده‌کردنی هه‌نگ و دروستکردنی هه‌نگه‌ڵان
پێکه‌وه‌نانی ران و گاگه‌ل
کڕینی تراکتۆر، په‌مپ، سه‌یاره، ئامێری تری کشتوکاڵ
#
جێبه‌جێکردنی ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌گه‌ر له ژێر چاودێری ورد و لێپرسینه‌وه‌ی به‌رده‌وام دا نه‌بێ، ئه‌شێ گه‌نده‌ڵی دارایی، گه‌نده‌ڵی کارگێڕی، گه‌نده‌ڵی سیاسی به‌رهه‌م بهێنێ.
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نده‌ڵی ئه‌بێ چه‌ند رێوشوێنی قانونی دابنرێ له‌وانه:
نابێ بهێڵرێ ببێته هۆی به فیڕۆدانی دارایی گشتی
جێبه‌جێکردنی ژێرخانی پرۆژه‌که پێویستی به بودجه‌یه‌کی گه‌وره و راپه‌ڕاندنی خێراشی پێویستی به که‌مکردنه‌وه‌ی کۆسپی بیرۆکراتی هه‌یه ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌ی دروستبونی گه‌نده‌ڵی دارایی ساز ئه‌کا بۆیه ئه‌بێ رێوشوێنی وه‌ها دابنرێ ئه‌مه نه‌بێته سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی.
دوای ته‌واوکردنی پرۆژه‌که‌ش ئه‌و داووده‌زگایه‌ی به‌رپرس ئه‌بێ له هه‌ڵسه‌نگاندن و دانی پاره‌ی پشتیوانی و قه‌رز به جوتیاره‌کان ئه‌میش زه‌مینه‌ی دروستبونی گه‌نده‌ڵی دارایی ساز ئه‌کا بۆیه ئه‌بێ چاودێری و لێپرسینه‌وه‌یه‌کی وایان به سه‌ره‌وه بێ رێ له رودانی لادانی وه‌ها بگرێ .
نابێ بهێڵرێ ببێته هۆی هه‌ڵئاوسانی کارگێڕی
ده‌زگای به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌که له هه‌مو ناوه‌ندێکی تازه‌دا پێویستی به ده‌یان فه‌رمانبه‌ر و کارمه‌ندی بواری جیاجیای خزمه‌تگوزاری هه‌یه.
ئیستا گرفتێکی کوشنده‌ی ده‌زگای کارگێڕی هه‌رێمی کوردستان، که کاری له به‌ر ناڕوا و بۆته بار به سه‌ر حکومه‌ت و دارایی گشتیه‌وه، هه‌ڵئاوسانی کارگێڕی و، زۆریی فه‌رمانبه‌ر و کارمه‌ندی بێکار و کارنه‌که‌ره، ئه‌بێ له‌م پرۆژه‌یه‌دا رێگه نه‌درێ ئه‌م په‌تایه دوباره ببێته‌وه، به‌ڵکو ئه‌بێ به که‌مترین و لێوه‌شاوه‌ترین فه‌رمانبه‌ر و کارمه‌ندی ئیستای حکومه‌ت کاره‌کان ئه‌نجام بدا.
نابێ بهێڵرێ ببێته گیتۆی حیزبی یا گیتۆی خێڵه‌کی
ئه‌و ناوچانه‌ی پرۆژه‌کانی تێدا جێبه‌جێ ئه‌کرێ به زۆری له ژێر ده‌سه‌ڵات یا نفوزی حیزبێک دایه، یا ناوچه‌ی ژیانی عه‌شیره‌تێ، خێڵێ، هۆزێکی دیاریکراوه، نابێ ئه‌مه ببێته هۆی دروستکردنی گیتۆیه‌کی داخراو بۆ ئه‌وانه.
له دابه‌شکردنی خان‌و و کار دا له شاره تازه‌که‌دا ئه‌بێ ده‌رفه‌تی یه‌کسان بۆ هه‌مو دانیشتوانی ناوچه‌که بێ گوێدانه ئینتیمای حیزبی، عه‌شیره‌تی، دینی و مه‌زهه‌بی، بڕه‌خسێنرێ.
پرۆژه‌ی ئاواکردنه‌وه‌ی دێهات پرۆژه‌یه‌کی ستراتیجیه. پێوه‌ندی به ئیستا و پاشه‌ڕۆژی وڵاته‌وه هه‌یه. ره‌هه‌ندی ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و، رۆشنبیری هه‌یه.
بۆ داڕشتن و جێبه‌جێکردنی نه‌خشه‌که‌ی پیویستی به سه‌دان که‌سی شاره‌زا و پسپۆڕی کورد و بێگانه‌ی بواری جیا جیا هه‌یه.
دوای ته‌واوبونیشی ده‌یان و بگره سه‌دان هه‌زار که‌س له‌م ناوه‌نده تازانه‌دا ئه‌ژین، بۆیه هه‌رچی زۆرتر گفتوگۆی له سه‌ر بکرێ و، به بیروبۆچونی تازه ده‌وڵه‌مه‌ن بکرێ، هێشتا که‌مه.