Alternate Text

هەڵبژاردن گەورەترین پرۆژەی دیموکراسیە

دێرین عزەدین‌ 23/03/2021

هەڵبژاردن بەشێکی گرنگە لەخەباتی مەدەنیانەی گەلان بۆ گەیشتن بەمافەکانیان، هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوکیش بۆ نەتەوەکەمان چارەنوسسازە بۆ سەلماندنی ناسنامەی کوردایەتی شاری کەرکوک کە چەندین ساڵە گەلەکەمان لەو پێناوەدا خەباتی کردووەو قوربانیداوە.
لەم هەڵبژاردنەدا گرنگە هەمووان پێکەوە بۆ ئەم ئەرکە مێژویی و چارەنوسسازە خۆمان بە بەرپرسیار بزانین بەرامبەر بە خەبات و رابردووی خوێناوی گەلەکەمان لەپێناو ئازادی بۆ خاکی ئازیزی نیشتمان و کۆی نەهامەتیەکانی نەتەوەکەمان لەشاری کەرکوک
باببین بە هاندەرێک بۆ ئەوەی بەجۆش و خرۆشەوە بەشداری بانگەشەی هەڵبژاردن بکەین و لەڕۆژی دەنگداندا ڕۆڵمان هەبێ لە سەرخستنی کاندیدانی لیستی (۱٤۲)ی هاوپەیمانی کەرکوک
بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و ئاهەنگی سەرکەوتن لەڕۆژی هەڵبژاردندا گەرمکەین .
دەنگدان بە لیستی ( ١٤٢ )ی یەکێتی لە کەرکوک مسۆگەرکردنی گەڕانەوەی پۆستی پارێزگارە بۆ کورد و لاواز بوونی دەسەڵات و هەیمەنەی عەرەبە لەسەر شارەکە و ، بەهێزبوونەوەی قورسایی کوردە .