Alternate Text

کاتی ئەوەیە جیاکاری و وتاری زبر ببنە بەشێک لە رابردوو

فەهمی بورهان‌ 23/03/2021

لە بارەی ئێستای کەرکوکەوە…

ئێستا کاتی ئەوەیە دوونیایەکی جیاوازتر نیشان بدرێت و جیاکاری و وتاری زبر ببنە بەشێک لە ڕابردوو، دەستپێکردنی گفتوگۆی هاوبەشی کوردی لەلایەک و کوردی و تورکمانی عەرەبی لەلایەکی تر سەرەتای کۆتای هێنان ئەبێت بە دیاردەی خۆسەپاندن و فەرامۆشکردنی پێکهاتەکان.

گەشەپێدان و برایەتی وپێکەوە ژیان و پەراوێز نەخستنی   هیچ پێکهاتەیەک وەک ئەوەی دژ بە کورد کرا دوای ۲٠۱۷ بنەمای هەنگاوەکانی داهاتووبێت و ئیستحقاق و بەرکەوتەی هەڵبژاردن نادیدە نەگیرێت، ململانێ حیزبی جگەلەوەی زیانی گەورە لە نەتەوەکەمان ئەدات پێچەوانەی ئەو بنەمایانەشە کە شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی گەلەکەمان لە خوێن و قوربانی پێشکەشی کەرکوکیان کردووە، بۆیە دوور لە بیری تەسکی حیزبایەتی پیرۆزبێت لە کەرکوکێکان ،بە ئومێدەوە چاوەڕێن بەڕێز (رێبوار تەها )پارێزگاری هەمووان بێت و هەمووانیش پشتیوانی بن.