کێشەی مووچە ،لە ماوەی دەساڵی رابردوودا،زۆرترین هەواڵ و
نووسین و بابەتی لەبارەوە بڵاوکراوەتەوە،کێشەکە نەک چارەسەرنەکراوە بەڵکو درێژە بەو
بارە شڵۆقە دەدرێت ،خەڵکی کوردستان وەک مشکی نێو کتێبەکەی میکاڤیلی عەقڵی بیرکردنەوەی
لەکار خراوە ،ئەوەی کە جێگەی پرسیارە ئەو حەزە نادروستە چیە ،کە درێژە بە بەبابەتێکی
وا دەدات ،کە مافی خەڵکە و سەرەتایی چەسپاندنی هاوڵاتیبوونە،بنەمایی مافی مرۆڤە، هیچ
ئەرکێک ئەنجام نادرێت لەلایەن مرۆڤەوە ،گەر حەقی ئەو کارە بەخاوەن ئەرکەکە نەدرێت.
لەو ساڵانەی کۆتایدا، زۆرینەی بابەتە هەڵپسیراوەکانی هەرێم،کە
لە ناوخۆدا بە ئەنجام نەگەیشتوون ،لە رێگەی
دادگایی فیدراڵیەوە ،بڕیاری لێ دراوە.
دادگایی فیدراڵیش ھەموو ھێزی خۆی لە دەستوورەوە وەرگرتبوو،،گەر
بەردەوامی بە کێشمەکێشی مووچەو هەژماری من و تەوتین بدرێت،وەک مەسەلەکانی تر ،پەنا
دەبرێت بۆ ئەو دادگایە تایەکلای بکاتەوە. پاڵپشتی کردنی ئەم بابەتە پشت بە ماددە دەستووریەکانی
عێراق دەبەسترێت،،باشترین و راسترین وەڵامی یاسایی وئیداریە.
بەشێک لەو ماددە دەستووریانە کەسەرەتاکانی مافی تاکی تێدا
جێگیرکراوە ،دەتوانرێت پشتی پێ ببسترێت وسوود بەخش بێت.
لە مادەی (14)نوسراوە:عێراقیەکان یەکسانن لەبەردەم یاسادا
بەبێ جیاوازی ڕەگەز یا نەژاد یا نەتەوە یا بنەچە یا ڕەنگ یا ئایین یا ئایینزا یا
بیروباوەڕ یا بۆچوون یا بارودۆخی ئابووری یا کۆمەڵایەتیان.
کەواتە :ھەموو عێراقیەکان لە بەرامبەر ماف و بیروباوەر و
بارودۆخی ئابووری دا یەکسانن و کەس ناتوانێت ئەو مافە زەوت بکات.
لە مادەی (15)هاتوە:هەموو تاکێک مافی ژیان و ئاسایش و
ئازادی هەیەو نابێت لێیان بێبەش یان سنوردار بکرێت، تەنها بە پێی یاساو بەپشت بەستن
بە بڕیاری دادگای تایبەتمەندەوە نەبێت.
کەواتە :مافی دارایی و استحاقاقی کەسی بە ھیچ دەزگاو دامەزراوەیەک
بەزۆر ناتوانرێت بسەپێنرێت.
مووچەش یەکێکە لە مافەکانی تاک کە پەیوەستە بە ژیان و بژیوی
و ئازادی مووچەخۆرەوە.
مادەی (16)نوسراوە:یەکسانی هەل مافێکی هەموو عێراقیەکانە،
دەوڵەتیش ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بۆ بەدیهێنانی ئەم مافە.
واتە:دەوڵەت بەرپرسیارە و ئەرکە لەسەری شایستەی دارایی و
ئازادی و ھەلی کار و سەرجەم مافەکانی تری تاک بپارێزێت لەوانەش مووچەیە.
مادەی (17) لە بڕگەی یەکەم دا هاتوە:هەر تاکێک مافی
پاراستنی تایبەتمەندی کەسێتی خۆی هەیە بەو شێوەیەی کە ناتەبا نەبێت لەگەڵ مافی کەسانی
دیکەو ئادابی گشتیدا
واتە:ھەموو تایبەت مەندیەکانی تاک بەپێ دەستوور دەبێت پارێزراوبێت ،،مووچە و شایستەی دارایی و
زانیاری کەسی و سەربەخۆیی ئابووری ...ھەموو ئەو بابەتانە تایبەتمەندی تاکە.
با هەموو بابەتەکان نەچێتەبەردەم دادگایی فیدراڵی حکومەتی
هەرێم خۆی چارەسەری ئەو کێشە بکات و ئارەزوومەندانە بێت ،لە چ بانکێک و بە چ هەژمارێک
مووچەکەی وەردەگرێت.نەک سەپاندن و زۆرملێ ،ئەگەرنا ئاکامەکەی باش نابێت و دۆ و دۆشاو
تێکەڵ دەبێت.