Alternate Text

بابەتێکی گرنگی سیاسیی، سەرژمێری.

شنۆ عوسمان‌ 23/03/2021

لەدوای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ساڵی (٢٠٢٢)سەرژمێری لەلایەن زۆربەی حکومەتەکانەوە ئەنجامدراوە لە جیهانداو تەنانەت لە وڵاتە عەرەبیەکانیشدا، لەبەر ئەوەی ئەو ڤایرۆسە شێوەی ژیانی گۆری، زۆرترین خەڵکی پێ مرد و زۆر کەس بێ ئیش بوو زۆریش دابرانی کۆمەڵایەتی بۆ خەڵکی درووستکرد، وتوانای تاکی لاوازکرد بەگشتی.
لەناوچەکەدا دەوڵەتی ئیمارات بەیەکەم دەوڵەتی عەرەبی و ٤١ـەم دەوڵەت لە جیهاندا دێت، کە لە دوای ئەنجامەکانی باشکردنی تەندرووستی دەروونی بۆ هاوڵاتیانی کردە ئەولەویەتی کاری نیشتیمانیی.

بابەتی سەرژمێری، ئامانج لێی تێگەیشتنە لەباروودۆخی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگا، پلاندانان بۆ باشکردنی کوالێتی ژیان. دەتوانرێت لەو رێگایەوە هاوسەنگی لە نێوان ئیش و ژیان، رازیبوون لە ژیان، هەستکردن بە ئەمان بە ئازادی، بەشداری لە ژیانی شارستانیو ژینگەیی، فێربوون، وەرزشکردن، باوەری ئاینی، ئاوێتەبوون و وەلائی کۆمەڵایەتی، تەندروستی، باری دارایی، پێوانەی رەفاهیەتی تاکی لەسەر دەپێورێت.

لەبەرئەوەی سەرجەم ئەو بابەتانە لایەنی باش وخراپی ژیانی تاک لەکۆمەڵگەدا دیاریدەکات، تا ئێرە سەرجەم باشیەکانی سەر ژمێرییە بۆ عێراقییەکان بەو مەرجەی ئامانج لێی باشکردنی شیوازی ژیانی هاوڵاتیان بێت.
ئەنجامی سەرژمێری چی لە ژیانی سیاسی و دارایی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەگۆرێت؟ کەم نەبوون ئەو راپۆرتانەی باسی بە لێشاوکۆچکردنی گەنجانی کوردیان کرد لە رابردوودا، مردن بەهۆی کۆرۆنا، لاوازی ئاستی هاوسەرگیری لە ئێستادا و لە رابردووشدا کەمی لەدایکبوون کە زۆر دیارە بە خێزانی کوردییەوە بەگشتی (٢ بۆ ٣) منداڵ پیوانەیە بۆ خێزانەکان.

لێرەوە ترسی ژمارە درووست دەبێت ئایا داهاتووی ناوچە کێشە لەسەرەکان چی لێ بەسەردێت؟ ئایا پشکی بووجە چی لێدێت؟ ئایا خاوەندارێتی خاک ومێژوو، یارمەتیماندەدات بۆمانەوەی ناوچە کێشەلەسەرەکان بە کوردستانیبوون، سەرباری ئەوگۆرانکارییەی لەدیمۆگرافیادا روویداوە لە دوای ئازادکردنی عێراق و لەدوای شەری داعش.

لێرەوە ترسی ئەزموونی شیعەکان دیتەوە بەرچاو کە بە کۆچکردنی زۆریان بۆ شاری بەغدا لە سەردەمی بەعسدا کە چۆن دیمۆگرافیای شاری بەغدادیان گۆری وئیستا خاوەنی یەکلاکردنەوەی بەغدان لە رووی سیاسییەوە.

کێشەی دارایی و کێشەی خاک ئەمرۆ بۆ ئێمەی کورد خاڵی لاوازمانە لە عێراقی فیدراڵدا، پشکی بووجەی هەرێمی کوردستان وابەستەیە بە ریژەی( ٪١٧ ) ی دانیشتوانی کورد لە عێراقدا هەتاوەکو ئێستاش، ئەگەرچی دواتر بەبێ گەڕانەوە بۆ دەستوور کرا بە ٪١٤ دواتریش هەر راگیرا.

لەئیستاشدا لێرەوە داخڵ بە پرسیارە هەستیارەکان دەبین: ئایا ژمارەی دانیشتوانی کورد چەند گۆرانکاری بەسەرداهاتووە؟

بابەتی مردن و کۆچکردن و لەدایک بوون چ کاریگەرییەک درووست دەکات لە بوجەدا؟

ئایا بودجەکەم دەکات یان زیاد دەکات لە وپشکەی پێشتر هەبوە؟ هەردەستکاریکردنێکی بودجە چەند کێشەکانی تاکی کورد زیاتر دەکات؟

ئایا لایەنە کوردییەکان خۆیان ئامادەکردوە بۆ مەترسییەکانی ئەم پێشهاتەیە؟ تۆ بڵێیت خەمی حکومەتی ئیراقی و شیعەو سوونەکان ئەوەبێت ژنێکی کورد بە جلشۆریی ئۆتۆماتیکی جل دەشوات یان بەدەست یاخود مەسەلەکە خاک وپارەو نەوتە...