ژنان لەنێوان قوربانی، پەراوێزخراوی و بەکارهاتندان
شنۆ عوسمان 23/03/2021
کتێبی جەندەر چییە؟
لەنوسینی ماری هۆڵمزو وەرگێرانی دکتۆر مازن مرسول بۆ سەر زمانی عەرەبی، ساڵی ٢٠٢٤ چاپکراوە، لەم کتێبەدا ماری هۆڵمز زۆر بەووردی باسی هەموو ئەو ڕوپۆش وماسکانە دەکات ،کە بوون بەهۆکاری دروستکردنی جیاوازی لە نێوان (ژن وپیاو) لەژیاندا. رای وایە ژن بون وپیاوبون چینایەتی و کۆمەڵگا دیاری دەکات. لەم توێژینەوەیەدا بە ووردی ڕاوەستاوە لەسەر باسی ئەو بێ ئینسافیانەی بەرامبەر بەژن دەکرێت بۆنمونە: کاتێک تەنها ژنێک نابەرپرسە، یان سەرنەکەوتوانە سیاسەت دەکات دەڵێن، ژن باشنییە بۆ کاری سیاسی، کاتێک تەنها ژنێک توانای شۆفێری لەسەرشەقام باشنییە دەڵێن ژن وشۆفێریان نە گوتوە.
لەتوێژینەوەکەدا دەرکەوتوە تێگەیشتن لە بابەتی (مێیەتی ونێرێتی) پەیوەندی بە رەگەزەوەنیە بەڵکو سیفەتێکە دیسان ئەمیش کۆمەڵگا دیاری دەکات. بۆ نمونە کۆمەڵێک پیاو لە کارەکانیان دەرکراون بێ پارەن و بێ ئیشن، لەچاوی کۆمەڵگەدا ئەم پیاوانە ناسنامەی پیاوەتیان لەدەست داوە وشەرمەزارن، لەبەرئەوەی پشت بە ژنەکانیان دەبەستن بۆ خەرجکردنو ماڵ بەرێوەبردن. یان کاتێک، ژنێک قژی کورت دەکاتەوە دەگوترێت ژنێتی نەماوە ژن واتا قژی درێژ. یان ژنێک بەدەنگی بەرز بەرگری لەمافەکانی بکات دەڵین لەژن ناچیت! لەکاتێکدا بێئیشی و قژی کورت ودەنگبەرزی نابێتە مەرجی نێربون ومێبوون . بابەتی مێیەتی شتێکە تەنها واتە پێویستی بوون بە ژیان لەگەڵ بەرامبەر کە نێرە. بەڵاممێیەتی بەهەڵە پێناسەدەکرێت وەک بێهێزی ولاوازی کەسایەتی بۆ ژن .
خەیاڵەکانی دایک وباوک بۆ پەروەردەکردنی نەوەی داهاتووادەکات بۆچونی کۆمەڵگە لەسەر یەکسانی دروست ببێت و، بەخەیاڵی سۆسیۆلۆجی دەناسرێن، کە هۆکارن بۆ بناغەی جیاوازی دروستدەکردن لە نێوان نێرو مێدا، ئەم جیاوازیانەش دەخرێتە چوارچێوەی باوەربوون ودەبن بەنەریت وهەموان پێوەی پابەند دەبن. لێرەوە ژنان داخڵی پەیوەندیەکی کۆمەڵایەتی باوکانە دەبن ناتوانن سەیری کاری ناوماڵ بکەن کە مەهامی ئەو نییە بەتەنیا بەڵکو بەئەرکی خۆی دەزانێت.
زۆرجار دەگوترێت ژنان خۆشیان نازانن چیان دەوێت! ماری هۆڵمز رای وایە کە ئەم بۆچونە ڕاست نییە، لەبەرئەوەی ژنان لەوشتانەدا جیاوازن کەلەژیانیاندا بەدەستیان هێناوە لەژێردەسەڵاتی پیاوەکاندا دەبیت بزانین کە(تەمەن ، توانای جەستە، ئاستی زانستی، باری کەسێتی، دین ،ناوچەی لەدایک بوون، شێوازی ژیان) ئەمانە هەمووی جیاوازی لە نێوان داواکاری ژناندا دروستدەکات. بۆنمونە: کێشەی ژنیکی رەشپێست جیاوازە لەژنێکی سپی پێست، بیرکردنەوەیی ژنێکی پارێزەر بۆ یاسا وئازادیە جیاوازە لە ژنێکی خزمەتگوزارکە تەنها بیر لە دابینکردنی پێویستی ماڵەکەی دەکاتەوە.
ماری هۆڵمز دەڵێت: زۆر گرنگە تێروانینی ژنانی ئازاد بەهەند وەربگیرێت بۆدارشتنەوەی بنەماکانی (سیاسەتی ئازادی ژنان)، لەبەرئەوەی ئەم ژنانە ئازادانە پابەندنین وسەربەستن و داواکاریەکانیان بەدەنگێکی سیاسی پێشکەشدەکەن جیاوازلەژنێکی پابەند.
ماری هۆڵمزدەڵێت: زانستی کۆن نەدەچوە ناو لەیەکچونەکانی نێوان نێرو مێ بەمەبەستی کەم کردنەوەی جیاکاریەکان، بەڵام زانستی تازە پێمان دەڵێت: دروستکردنی باسک وماسولکەو چەوری سوتاندن وبەهێزکردنی جەستە بەهۆی جوڵەوە دەبێت نەک رەگەز. لەرابردوودا تەنها باسی یەکسانی لەنێوان (نێرو مێ) دەکرا، بەڵام ئێستا باسی هاورەگەزخوازەکانیش دەکرێت .
لەبەشێکی کتێبەکەدا باسی جۆرەکانی سەرمایەداری دەکات سەرمایەداری دارایی بەدەستهێنانی پارەیەو چینایەتی کۆمەڵایەتی لەناو ژنان دروستدەکات، بەڵام سەرمایەداری سۆزکە خۆشەویستییە چینایەتی دروستناکات بۆنمونە: دایکێکی دەوڵەمەند ودایکێکی هەژار وەکویەک حەز بەسەرکەوتنی منداڵەکانیان دەکەن وهانیان دەدەن.
کارکردن لەبازنەی ژن واتە کارکردن لە بازنەی دیمۆکراسی کە بازنەکە (ژینگە، ئازادی ژن، هەموو بۆچونە دیمۆکراسیەکان بۆبریاردانی سیاسی، مافی هاورەگەزخوازان،وجمکەکان، چاودێریکردن و بەخێوکردنی مناڵ، لەباربردنی مناڵ) کەئەمانە دەبنە نەخشەی بریاری سیاسی، بابەتە کەسیەکان پێویستی زۆریان بە گرنگیدانی سیاسی هەیە، لەبەرئەوەی لەڕوی کۆمەڵایەتی و ئاینییەوە خلافی زۆر لەسەر هەیە.
لەم کتێبەدا ماری پێمان دەڵێت: ئەوپیاوانەی کە دەڵێن پشتگیری ژنان دەکەین تانها ئەوەندەیەوبەس، ئەگەر نا هەرخۆیان دەسەڵات وبریاربەدەستی یەکەمن لە شوێنی ئیشەکەدا، ژنان بەکارهێنەرن بۆبەرێوەبردنی ئامانجەکانیان ئەمە لەناو حزب ودامەزراوەکانی کۆمەڵگا تازەپێشکەوتوەکاندا زۆرتر دیارە.