هەموشتێک لەسەر دراوی کریپتۆی ئێکس ئاڕ پی
سەربەست نەجمەدین 23/03/2021
◼ ئێکس ئاڕ پی، دراوێکی دیجیتاڵییە و لەلایەن کۆمپانیای Ripple پەرەی پێدەدرێت، ئەم دراوە بۆ مەبەستی خێراکردن و کەمکردنەوەی تێچوی گواستنەوەی پارە لە نێوان بانکەکان و دامەزراوە دارایییەکاندا دروستکراوە.
◼ واتە XRP بەکاردێت بۆ گواستنەوەی پارە لە نێوان وڵاتان و دراوە جیاوازەکان بە خێرایی و بە کەمترین تێچووش.
◼ هەروەها بانکەکان و دامەزراوە دارایییەکان دەتوانن XRP بەکاربهێنن بۆ ئاسانکردنی گواستنەوەی پارە لە نێوانیاندا.
🛑جیاوازیی XRP چییە لەگەڵ بتکۆین؟
- تێچووی گواستنەوەی XRP زۆر کەمە (کەمتر لە $0.01).
- بتکۆین سیستەمێکی بێناوەندە، XRP لەلایەن کۆمپانیای Rippleەوە بەڕێوەدەبرێت.
- لە ئێستاشدا XRP ڕکابەری لەگەڵ سیستەمی SWIFT دەکات کە سیستەمێکی ناوەندییە بۆ گواستنەوەی پارە لە نێوان بانکەکاندا.
🛑ئەو کێشانەی هەیەتی:
- بەهۆی ئەوەی XRP لەلایەن کۆمپانیای Rippleەوە بەڕێوەدەبرێت، ڕەخنەگران پێیانوایە کە ئەمە دژی بیرۆکەی بێ ناوەندگیرییە.
- لەبەرئەوەی کۆمپانیای Ripple لەگەڵ کۆمیسیۆنی بازاڕی بەرهەمەکانی داراییی ئەمریکا (SEC) کێشەی یاسایی هەیە، ئەمەش وایکردوە بازاڕی جێگیرنەبێت.
🛑لەکوێ دەکڕدرێت؟
بازاڕەکانی کریپتۆ: دەتوانیت XRP لە بازاڕەکانی وەک Binance, Coinbase, Kraken, و Bitstamp بکڕیت.
دراوی XRP دەتوانیت لە والێتەکانی وەک Ledger, Trezor, یان Trust Wallet هەڵبگریت.
◼لەئێستادا نرخی یەک ئێکس ئاڕ پی = 2.35 دۆلار (دوو دۆلار و 35 سەنت) ئەم نرخەش بەردەوام لە گۆڕاندایە و جێگیر نییە.
◼لەئێستادا ئەم دراوە چەند چەند ئاستێک هاتۆتە پێش و بانگەشەی زۆری بۆدەکرێت، هەرچەندە نرخی بتکۆین زۆر زیاترە لە بەهای ئەم دراوە، بەڵام لەگەڵ ئەودا ناوی دەهێنن و پێیانوایە ساڵانی داهاتوو گۆڕانکاریی لە نرخەکەیدا روبدات. (تەنها پێشبینییە)
تێبینی: هیچ راو بۆچونێکی خۆمان لەسەر دراوەکە ناڵێین تانەبێتە هاندان و کەس توشی زیان نەبێت، ئێمە تەنها زانیاریی بڵاودەکینەوەو بەئومێدی ئەوەی هەموان بەدوربن لە زیان.
سەربەست نەجمەدین