Alternate Text

هەموشیان ناڕازین

محەمەد رەئوف‌ 23/03/2021

- كارەبای سلێمانی لای یەكگرتووە، پارێزگاری سلێمانی لای گۆڕانە، قایمقامی سلێمانی لای یەكێتیە، كاروباری كۆمەڵایەتی لای كۆمەڵی ئیسلامیە..... هەموشیان ناڕازین ...

- بەرپرسی ئیدارەی گەرمیان لای یەكێتیە، قایمقام و تەندروستی لای گۆڕانە، رۆشنبیری لای یەكگرتووە.... هەموشیان ناڕازین...

- پارێزگاری هەڵەبجە لای یەكێتیە، جێگری پارێزگار لای یەكگرتووە، مدیر ناحیە لای گۆڕانە... گوڵە خانەش لای سۆسیالیستە... كەچی هەموشیان ناڕازین ...

- پارێزگاری هەولێرو  قایمقام و هەمووی لای پارتیە .. گلەییشیان هەیە ...

-پارێزگار و قایمقامی دهۆك پارتیەو 14 پۆستی ئەو پارێزگایە لای یەكگرتووە... بەڵام ناڕازین  ...؟؟

- ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران لای پارتیە، باشماخ لای یەكێتیە، پەروێزخان لای گۆڕانە... هەموشیان دەڵێن دزی و قاچاغچێتی هەیە ....؟؟؟

- سەرۆكی حكومەت لای پارتیە، جێگرەكەی لای یەكێتیە، داراییەكەی لای گۆڕانە، شەهیدانەكەی لای سۆسیالیستە.... ئینتەرنێت و پەیوەندییەكانی لای مەسیحیەكانە ..... هەمووشی دەڵێت ناڕازین......؟؟؟

- پارلەمان لای یەكێتیە، جێگرەكەی لای پارتیە، سكرتێرەكەی دەڵێن  سەربە  پێكهاتەكانە... نازانین هەڵدەپەسێرن یان شكۆی بۆ دەگەڕێننەوە..؟؟؟

- سەرۆكی هەرێم لای پارتیە، جێگرێكی لای یەكێتیە، جێگرێكی لای گۆڕانە... لایەنگرەكانیشیان ناڕازین ....؟؟؟

- سەری رەش لای پارتیە، دەباشان لای یەكێتیە، زەرگەتە لای گۆڕانە، گوڵەخانە لای سۆسیالیستە.. دەروازەی سلێمانی لای تەریقەتی قادریە... شەڕیشیانە لەسەر مافی خەڵك..!!!؟؟؟؟؟؟

ئاو بێنەو دەستت بشۆ..!!!