ماڵتان ئاوا ..!!!!
محەمەد رەئوف 23/03/2021
101 پەرلەمانتار دەنگیاندا بە پەسەندكردنی رۆژی 22ی نیسان وەك رۆژی رۆژنامەگەری
- ئەمە نە بۆ رۆژنامەنووسان هیچ گرنگیەكی هەیە نە بۆ ئازادی رۆژنامەگەری، دەیان ساڵە لەو رۆژەدا یادی رۆژنامەگەری دەكرێتەوەو یاساشی نەبووە
- ئەو یاسایە هیچ كاریگەریەكیشی نابێت لەسەر ژیانی خەڵكی و بژێوی خەڵك.
واتا ئەگەر پرسێكی گرنگ بوایە ئەوەندە پەرلەمانتار دەنگیان پێنادا، كە تا ئێستا هیچ یاساو بڕیارێك (101) دەنگی پێنەدراوە,
- ئایا بڕیارێك بوایە بۆ هەڵگرتنی لێبڕینی موچە ئەوەندە دەنگی دەهێنا..؟؟
- ئەگەر لەسەر ئازادكردنی شێروان شێوانی گرتنی رۆژنامەنوسان بوایە ئەوەندە دەنگی دەهێنا..؟؟
- ئەگەر لەسەر بنەبڕكردنی قاچاغچێتی بوایە ئەوەندە دەنگی دەهێنا..؟؟