Alternate Text

شەڕی دراو

بڵێسە جەبار فەرمان‌ 23/03/2021

ئابوری عێراق رووی لە داڕمانە
تەنھا سیستێمی حکومڕانی لەم سەردەمە سیستێمی سەرمایەداریە.

گەر پێشتر دەوترا یەکێک لە پایەکانی سیاسەت ئابوریە، ئێستا تاکە پایەی سیاسەت بووە بە ئابوری. لەو ڕوانگەیەشەوە خەتەرناکترین جەنگ لەم سەردەمەدا جەنگ و ململانێی ئابوریە.

لە رێگای ئابوریەوە ھەرەس بە حکومڕانی  وڵاتان و حکومەتەکان  دەھێنرێت، یان ملکەچ دەکرێن بۆ جێبەجێ کردنی ھەندێک سیاسەت.

یەکێک لە کاریگەرترین چەکەکانی ئەو شەڕە ئابوریە بریتیە لە شەڕی دراو.

دوای ھەرەس ھێنان بە لیرەی تورکی و تومەنی ئێرانی و  لیرەی سوری بەرانبەر بە دولاری ئەمریکی و دراوەکانی تر، نۆرەی دابەزینی مستەوای دیناری عێراقی دەبێت.

بەم جۆرە لە سیاسەتی ئابوری لەعیراق وە قەرزکردنی بەردەوام و هەڵاوسانکردنی بازار، دەرئەنجام دیناری عیراقی هاڕە دەکات.

پەیرەوکردنی لەم جۆرە سیاسەتە ئابوریەو دژایەتی کردنی ھەندێک لایەنی چەکدار بۆ وڵاتانی زلھێز، ئابوری عیراق بەرەو دارمان دەبات.