Alternate Text

دووبارە بۆ ماڵەوە، ئەمەجەنگی تێرۆری بایەلۆجییە..!

رێبین عومەر‌ 23/03/2021

بەگوێرەی بیردۆزی پلان گێڕی بێت، هەرشتێك كە رودەدات پیلانگێڕییەكی لەپشتەوە وەستاوە، ئەوە مرۆڤە گەشەی بەو میتۆدە داوە بۆ ئاراستەكردنی ژیان و كۆنترۆڵكردنی تەواوی ئەو جومگانە كە چاوی لەسەریەتی.

"گروپێك چەند كەسێك یاخود ماسۆنیەت، یان دەوڵەتانی خاوەن ڤیتۆ، یا جی 7 و جی 20 و داڤۆس و كۆنگرەی میونشن و هتد.. یاخود سەفەقانی پشتەوەی زلهێزەكان دنیا؛ ئەم جەنگە بایەلۆجییەیی ئێستا ئاراستە ئەكەن لە جەمسەرەو بۆ جەمسەر! دەست لە ژیانی بچوكترین مەخلوقیش وەرئەدەن و پێوەدەنگی دەكەن.

ئەوەتا گومانی زۆر لەسەر ئەوە هەیە كە ڤایرۆسە بێكاریگەرەكەی پێشوی كۆرۆنای ١٩٤٤ وەها تاویان داوە كە بەتەواوی لە دنیادا بێ پاسپۆرت و بێ حسابكردن بۆ سنور و نەتەوەكان گەشتی خۆی بە بەربڵاوی دەكات.

لە ساڵی 2019 وڵاتانی خاوەن هەژموونی جیهان ئەوانەی كە ئێستا بیر لەوە ئەكەنەوە بەرەو هەسارەیەكی تر هەڵبێن..! ئەم جەنگی مردن و كەم كردنەوەی مرۆڤیان دەستپێكردووە؛ وا بەرەو دووساڵ دەچێت لە رێگەی ئیرهابی بایەلۆجییەوە، رۆحی مرۆڤەكان هەڵدەكێشن بۆ ؟! ژیانی مرۆڤایەتیان بە تەواوەتی خستۆتە رسكەوە.

روونە كەكۆرۆنا ئاراستە ئەكرێت هەرجارەو لە کیشوەرێک کاری خۆی دەکات! واقعەو هەیە و بەربڵاوبۆتەوە و بۆتە مەترسی جددی لەسەر خودی ژیان لەسەر ئەم هەسارە یە دا؛ بە نادیاری كاری خۆی دەكات و پەلەی نییە.

دیقەت بدەن ستراتیژی روبەڕوبوونەوەكەشی جگە لە ساغ كردنەوە و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ كاڵا هیچییتر نییە.

ئەمەی كە بەچاوی خۆمان دەیبینین، پیلانگێڕییە لە رووی مرۆیی و تەندروستی و سیاسی و سەربازی و ئابورییەوە؛ كێبڕكێیە بۆ دروستكردنی بازاڕی كۆمپانیا زەبەلاحەكانی دەوڵەتانی خاوەن هەژموون کە بەگشتی چاویان لە قوتدانی سیستمی ئابوری جیهانە.

ئەمە جەنگی كەم كردنەوەی مرۆڤ و هەڵلوشینی ئابوریەكەیەتی کە بەنادیاری لە ٢٠١٩ بەردەوامە.

ئەم جەنگە بایەلۆجییە جارێ كۆتایی نەهاتووە،تازە بەتازە خۆی گەرم كرۆدتەوە، وادیارە وازوو كۆتایشی نایەت، ناچار ئێمەش بۆ ماڵەوە.. لە پیناو سەرخستنی ئەجێندای سیستمی سەرمایەداری نوێ كە مرۆڤ، كەمتر لە رۆبۆت دەبینێت لە جیهانە دەستکردەکەی خۆیدا.