لە دەفتەری نووسینەکانی بەھاری عەرەبییەوە نه له‌مدیوه و نه له‌ودیوه
ستران عەبدوڵڵا 23/03/2021
شەش ساڵ پێش ئێستا ئەم وتارەم نووسیووە کە ئەمڕۆ ھاتەوە مەیدان ، بە بۆنەی وەرزی بەھارەوە دەیخەمەوە خزمەتتان .
25ی یه‌نایه‌ر له‌میسر، له‌ناو بۆنه‌ی ره‌سمیی ماته‌مینی وه‌فاتی پادشای سعودیه‌دا ون بوو، نه خه‌ڵك یادێكی شایانیان كرده‌وه، نه حكومه‌ت، نه ئه‌وانه‌ی پێیان وایه شۆڕشه‌كه‌یان لێ زه‌وت كراوه‌و نه ئه‌وانه‌ی پێیان وایه حوكمڕانییه‌كه‌یان درێژه‌ی شۆڕشی 25ی یه‌نایه‌ره، شه‌قامه‌كانی قاهیره هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك ناده‌ن. شه‌قامه‌كانی یه‌مه‌ن نوتقی باشتریان هه‌یه، بوونه‌ته چه‌ند شه‌قامێكی ئاڕاسته جیا كه هه‌ریه‌كه‌یان داڵغه‌یه‌كی هه‌یه‌و تەرمی به‌هاری عه‌ره‌بی بۆ لا كۆڵانێك پاڵ ده‌نێت.
بیرمه هه‌فته‌یه‌ك پێش شۆڕشی 25ی یه‌نایه‌ری ساڵی 2011 له‌قاهیره بووم، ئێواره‌كه‌ی فڕۆكه‌ی بن عه‌لی له تونس رایكردو گه‌یشته وڵاتی پادشا به ته‌مه‌نه‌كانی سعودیه، فڕۆكه‌كه‌ی ئێمه‌ش له‌فڕۆكه‌خانه‌ی قاهیره نیشته‌وه، هه‌فته‌یه‌ك له‌وێ بووم، له كێم ده‌پرسی ده‌یانگوت میسر وه‌ك تونس نییه، ناقه‌ومێ، كۆتایی هه‌فته گه‌ڕامه‌وه‌و مه‌لا یاسین-م به ته‌نیا جێهێشت تا به ته‌نها رووبه‌ڕووی رووداوه‌كانی ئه‌و 25ی یه‌نایه‌ره ببێته‌وه.
شۆڕشی یه‌نایه‌ر به دیوێكدا به‌رهه‌می سۆشیال میدیا‌و خوشكه بچووكه‌كه‌ی، فه‌یسبووك، بوو. گه‌نجه‌كانی میسر به‌رپایان كرد‌و پیره‌كانی ئیخوان موسلمین له‌به‌روبوومه‌كه‌یان خوارد. به شه‌وق‌و زه‌وقی گۆڕه‌پانی ته‌حریری دایكی دونیاوه سوریا‌و لیبیا‌و یه‌مه‌نیش هاتنه سه‌ر خه‌ت‌و به‌هاریان كرده دوانزه مانگ، به‌ڵام چونكه هیچ وڵاتێك له هیچ وڵاتێك ناچێت لیبیای قه‌زافی وای لێهاتووه هه‌ر گه‌ڕه‌كێكی به ده‌ست داعشێكه‌وه‌یه، ره‌وشی سوریاش مه‌علومی جه‌نابتانه‌و یه‌مه‌نیش تا لێی ورد ده‌بیته‌وه ده‌زانی فه‌رهه‌نگی زمانی عه‌ره‌بی بۆ ده‌فعی چاوه‌زار به‌كوێر ده‌ڵێ به‌سیڕ، به ره‌شی قه‌ترانی ده‌ڵێ ئه‌سمه‌رو به به‌ختی خه‌واڵووی سه‌نعاش ده‌ڵێ: یه‌مه‌نی سه‌عید.
له میسر ئیخوان حوكمیان به چ نرخێك برده‌وه، به‌هه‌مان نرخ دۆڕاندیان.
ئامرازی ده‌ستیان، سۆشیال میدیا، ملیۆنانی بۆ هێنانه سه‌رجاده‌و به‌هه‌مان ئامرازیش ملیۆنان له دژیان هاتنه سه‌رجاده، فه‌یسبووك له‌هه‌مبه‌ر فه‌یسبوك و شه‌قام دووڕیانی شه‌قامێكی تره. واقیعی میسر له‌به‌ریه‌كه‌وتنی نێوان دوو قۆناغدا قۆناغێكی تری هێنایه كایه‌وه؛ نه موباره‌ك مایه‌وه، نه مورسی له‌سه‌ر ته‌ختی ته‌حریر دانیشت، سه‌رۆك سیسی چاره‌سه‌ری مامناوه‌نجی مێژووه بۆ به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو ویست. مێژوو هه‌میشه وا ده‌ڵێ: له‌شوێنێك قه‌ره‌بووی شوێنێكی تر ده‌كرێته‌وه. دوای سه‌د ساڵ له‌عروبه‌ی خەلافەتی ئه‌مه‌وی عه‌باسییه‌كان، به‌یارمه‌تی خوراسانی، ئه‌مه‌وییه‌كانیان له‌مه‌شریق ده‌ركرد، له‌مه‌غریب و ئه‌نده‌لوس قورتبه په‌یدابوو كه شه‌ست ساڵی تر سه‌نه‌وی خه‌لافه‌تی ئه‌مه‌وی تازه‌كرده‌وه. ئێران گره‌وی نفوزی له‌یه‌مه‌ن برده‌وه‌و سعودیه له‌وێ ده‌ركرا، قاهیره دڵی دانه‌وه‌و له‌جێی ئاهه‌نگی شۆڕشی 25ی یه‌نایه‌ر په‌ڕۆی ره‌شی بۆ مه‌رگی مه‌لیك عه‌بدوڵڵا هه‌ڵكرد.
حه‌یف بۆ ئه‌و هه‌موو گه‌نجه‌ی له‌و به‌هارانه‌دا كوژران كه خه‌ڵكی زۆری كرده «وه‌زیرو په‌رله‌مانتار». له‌سعودیه كه میوانداری راكردووه‌كه‌ی به‌هاری تونسی كرد، شایه‌ك رۆیی و شایه‌كی دی جێی گرته‌وه، له‌یه‌مه‌ن ساڵح رۆیی و هادی هات، هادی رایكردو ره‌نگه ساڵح بێته‌وه، ته‌وه‌كه‌ل كرمانیش له‌و نێوانه‌دا بێ ده‌سكه‌وت نه‌بوو، ئه‌ویش وه‌ك ئۆباما نۆبڵی ئاشتی وه‌رگرت، ئاشتیش به‌ده‌سته‌واژه‌كه‌ی هێمن موكریانی هێشتا نه‌هاتۆته‌دی، نه له‌مدیوه‌و نه له‌ودیوه، نه له‌یه‌مه‌ن، نه له میسر‌و نه له جیهان، حه‌یف بۆ ئه‌و خوێنه‌ی له‌گۆڕه‌پانه‌كاندا رژا.