Alternate Text

مەرجەع لای موفتی پێنجوێنی

ستران عەبدوڵڵا‌ 23/03/2021

بە موناسبەی مەرجەع و جوێن و شەق و تێھەڵدان و نانبڕینەوە دیوانی موفتی پێنجونێی شاعیری کوردستان شیعرێکی خاسی تێدایە کە دەڵێی دیدەوانی ئەم چەند رۆژەی بۆ کردووە. تەبعەن لە دیار و مەفتەنەکانی دونیا کە موفتی وڵات فەتوای دا ئیتر ئاو رادەوەستێ و نوتقی بەشیر موشیری تری ناوێ  ئەوەش شیعرەکە:

گەورەیەک بۆ کەس نەبێ سێبەری خۆم بۆ بگێڕم لە دەوری سەری؟

بە وشکی بۆچی ببمە مەیتەری

وەختێ دەرکەوێ ‌هەستم لە بەری

هەر خۆی بە دایم ‌هەوڵی ژیان

بێ یاخوا ئەو گەورە بەشی نەمان بێ

گەورەیەک چاوی لە فەقیر نەبێ

دەربەست ژیانی جوان و پیر نەبی

کەس لە پولێکی دەستی گیر نەب

ێ جەرگی بۆ میلەت وێنەی قیر نەبێ

مێمڵ بە نان و دوژمن بە گیان بی

یاخوا ئەو گەورە بەشی نەمان بێ

گەورەیەک دایم خەمخوارت نەبێ

مەرهەمی ئێش و ئازارت نەبێ

ڕێگەی تەنگانە و هاوارت نەبێ

حەکیمی جەستەی بیمارت نەبێ

ئەگەر خاوەنی خاکی ئێران بێ

یاخوا ئەو گەورە بەشی نەمان بێ

گەورەیەک چاکتر لە باب نەبێ بۆت ڕزگارت نەکا

، لە بەند و لە کۆت جارێ نەپرسێ

هاوار و ڕۆڕۆت کەڵکێکی نەبێ

بۆ منداڵ و خۆت هەوڵی هەر بۆخۆی بۆ بەرگ و نان بێ

یاخوا ئەو گەورە بەشی نەمان بێ

گەورەیەک وەک خۆی نەڕوانێتە من

خۆی پڵاو خۆر بێ و من نانی هەرزن

سەرباقی ئەوەش تاڵان و کوشتن

ڕیشەی سەربەستیم دەربێنێ لە بن

هەر خۆی قەڵەو کاو شان و مل پان بێ

یاخوا ئەو گەورە بەشی نەمان بێ

گەورەیەک سەرم بەردەبازی بێ جەرگم

نێچیری چەنگی بازی بێ بە سەرما

تاجی دەرگای نازی بێ نەش بینم جارێ

دڵ نەوازی بێ ڕەفتاری باشی

ئێش و سوتان بێ یاخوا ئەو گەورە بەشی نەمان بێ

گەورەیەک ژینی بە خوێن مژین بێ

زیاد لە نانی خۆی بە نان بڕین بێ

هێندە بێ ڕەحم و ویژدان و دین بێ عالەم

لە جەوری دڵ پڕ لە قین بێ

ڕۆژ بە ڕۆژ باری دەردی گران بێ

یاخوا ئەو گەورە بەشی نەمان بێ

گەورەیەک نیوێ لە رەنجی ساڵت بستێنێ

لە دەس خۆت و مناڵت هێشتا بەزەیی نەیێ بە حاڵت بە دار و بە شەق بشکێنێ باڵت

چاویشی لە دەس شوان و سەپان بێ

یاخوا ئەو گەورە بەشی نەمان بێ

گەورەیەک ساتێ لە ژێر دەستی ئەو

ئارامم نەبێ بێ خۆراک و خەو

پاسەوانی بم بە ڕۆژ و بە شەو

جوێن و شەقیش بێ بەراتەکەی ئەو

ئەگەر شۆڕەتی وەک سلێمان بێ

یاخوا ئەو گەورە بەشی نەمان بێ

گەورەیەک ئێش و نێشێکی نەبێ

ڕوویەکی خۆش و گەشێکی نەبێ

بۆ حاڵی بچووک هۆشێکی نەبێ

دڵێکی گەرم و جۆشێکی نەبی

گەر ئەسکەندەری شاهی جیهان بێ

یاخوا ئەو گەورە بەشی نەمان بێ