Alternate Text

جارێكی تر ی.ن.ك ناگەڕێتەوە پێش ٨ی تەمووز..

رێبین عومەر‌ 23/03/2021

ئەم سەردەمە بۆ یەكێتی جیاوازە، بە رەهای ئەم حزبە سەنتەرەكەی دەباشان دەبێت.. رێك لەشوێنی كورسییەكەی سەرۆك مام و هێرۆخان.. بافڵ تاڵەبانی.. وەك سەرۆكی یەكێتی لە عەهدی دووەم-دا حكوم ئەكات..

ئەو خڵافانەی رابردوو؛ هاوتاكردن و دروستكردنی رۆیاڵ فامیلی تر، رێگە پێدراو نییەو نابێ.. ئەڵتەرناتیڤیش دەركەوت قبوڵكردن و رێگەچارەی دیموكراتی دەبێت؛ ئەویش دوای شەرعییەتی حزبی کەلەبەردەم تەوژمی نوێی دەباشاندایە.. تەنگەژەكان تا رادەیەك ئەهوەن بوونەتەوە؛ پاشگر بۆ یەک سکرتێری گشتی دەبێ.. لیژنەكان گرفتەكە بەلادا دەخەن، چونكە گرفتی ئەزەلی و قوڵی سەر ئێسقان هەیە.. وەك شووشەو شەكردان شكاوە تازە..!

پێشتر دەوڵەت-مەدار (قوباد تاڵەبانی)، بەروونی ئەوەی گووتبوو: كەدەستی باندو گروپ لە بازاڕ دوردەخاتەوە و دژی بەكارهێنانی هێزدەبێت.. بۆ قۆرغكاری و رێگە خۆشكردن بۆ قاچاخچێتی و لوشدانی بازاڕ.. ئەو دەڵەتمەدارە گەنجە ژمارەی خۆی بەسەر ئەوانە بەشكردووە كە لە رابردوو گیرۆدەی سەرانەو شەراکەتی زۆرەملێ بوون، خۆی بێ فلتەر وەك حكومەت و قانوون پارێزوانی دەكات و گەرەنتی داوە.. ئەمە هەنگاوێكی گرنگ و ئیجابییە بۆ گەشەی ئابوری و بازرگانی ئەم ناوچەیە.. ی.ن.ك.. بەدەفتەری قەرزەكانی چۆتەوە لەو پرۆسەیە بەردەوام دەبێت، و لە خۆیدا تەسفییەی خۆی هەر دەكات و بەردەوام دەبێت.. عەهدی دووەمی دەباشان.. بۆ سلێمانی كۆتای بە پادشاگەردانی دەهێنێت، گەرەنتی پاراستنی پانتای ئازادی و ئازادی رۆژنامەگەری و را و ئازادی كاری پارتایەتی كراوە، و لێی تەراجوع ناكەن.. بەلۆژیك گرفتەكان شەن و كەو دەكرێ.. بە هیوای باشتر بۆ ئەم ناوچەیە.