پاش ئەوەی شەوی رابردوو یەكێك لە ڤڵۆگەرە بەناوبانگەكانی نێو تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان لە بەغدا كوژرا، بڵاوكردنەوەی یەكێك لە گرتە ڤیدیۆییەكانی پێشووتری هەرای نایەوە.
پاش ئەوەی كێشەی كەوتە نێوان هەردوو ڤڵۆگەر ئوم فەهد و دالیا نعێمەوە، لە یەكێك لە گرتە ڤیدیۆییەكانیاندا ئوم فەهد باسی دالیا نعێم و چەند كەسایەتییەكی پلەداری نێو وەزارەتی ناوخۆ دەكات و بە بڵاوكردنەوەی چەند وێنە و بەڵگەیەكی ئەخلاقی، هەڕەشەیان لێدەكات.
ئوم فەهد هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و گرتە ڤیدیۆییەكانی ئەو كەسایەتییە سەربازییە و دالیا نعێم دەكرد
یەكێك لەو كەسایەتییە سەربازیانەی ناوی هێنداربوو، لیوا سەعد مەعن-ە، كە ئوم فەهد هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و گرتە ڤیدیۆییەكانی ئەو و چەند كەسایەتییەكی دیكەی سەربازی و دالیا نعێم دەكرد، كە پەوەندییەكەیان پەوەندییەكی لا ئەخلاقی بووە.
بەشێك لە سەربازە پلەدارەكان بۆ لێكۆڵینەوە ناوەكانیان ئاڕستەی وەزارەتی ناوخۆ كران
پاش ئەو گرتە ڤیدیۆییەش بۆ لێكۆڵینەوە لیوا سەعد مەعن و گەورە بەرپرسانی ئەمینی ناوەكانیان بە نوسراوێكی فەرمی لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ كرا بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەیان لەبارەوە بكرێن، بەهۆی ئەوەی هەستابوون بە كردنەوەی هەژماری فەیك و ناڕاست و بەكارهێنانیان بۆ كاری لا ئەخلاقی.
14 پلەدار لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەم بابەتەوە تێوە گلابوون
پاش لێكۆڵینەوەكان دەركەوت، 14 پلەدار لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق كە پلەكانیان، نەقیب، موقەدەم و عەقید بوون بەم بابەتەوە تێوەگلابوون.