سەرۆکی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەکات

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

میدیای فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند:" بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ بەشداری کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەکات، کە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت".

هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکرێت

ئاماژەی بەوەشكرد:" بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکرێت".

پێشتریش شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایکردبوو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە هەمان مەبەست سەردانی شاری بەغدا دەکات.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا