ئاگر له‌ماڵی كوردێك له شاری ماركهامی وڵاتی كه‌نه‌دا كه‌وته‌وه و به‌و هۆیه‌وه منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵیان گیانی له ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لە شاری مارکهام لە کەنه‌دا ئاگر لە ماڵی کوردێک دەکەوێتەوە و بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ گیان لەدەستدەدات، دایک و برایەکی دیکەی دەسووتێن و کوڕێکی دیکەشیان لە خانووەکە خۆی فڕێدەداتە خوارەوە و قاچێکی دەشکێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌و خێزانه پێكهاتوون له پێنج كه‌س و ماوه‌ی دوو ساڵه له كه‌نه‌دا ده‌ژین.
پۆلیسی ئەو ناوچەیەی کەنەدا رایگەیاندووە، گوێیان لە دەنگی تەقینەوە بووە و گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بینیویانە سێ کەس بریندارن و ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە.
ئه‌و منداڵه‌ی گیانی له ده‌ستداوه ناوی ئارانی ته‌مه‌نی ١٢ ساڵه و دایكیشی رێژه‌ی سوتانه‌كه‌ی به‌رزه و له ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایه.