به‌گشتى له‌هه‌موو جیهاندا نزیكه‌ى یه‌ك ملیار منداڵ و گه‌نج له خوێندن دابراون له ١٦١ وڵات‌دا.
ساڵی ٢٠٢٠ ناسرا به ساڵى ته‌نگانه‌ى خوێندن و فێربوون بانكی نێوده‌وڵه‌تى به‌ساڵى ((هه‌ژارى له فێربوون))ی ناساند به‌هۆكارى داخستنى قوتابخانه‌كان له‌به‌رمه‌ترسی كۆرۆنا.
هه‌رچه‌نده ئه‌م زیانه به‌زۆرى به‌ر وڵاتانى هه‌ژار كه‌وتووه كه ساڵانى رابردووش به‌رێژه‌ى %٥٣ یان به‌هۆكارى دواكه‌وتویى و هه‌ژارى زیانیان پێگه‌یشتووه، به‌هۆكارى كۆرۆناوه كه جیهانى ته‌نیوه په‌روه‌رده و فێركردن كه‌وتوه‌ته قه‌یرانه‌وه، زه‌ره‌رمه‌نده نادیاره‌كانیش بریتین له‌گه‌نجان‌و مناڵان.
كۆرۆنا ته‌نها خه‌ڵكى نه‌خۆش نه‌خست، ته‌نها خه‌ڵكى نه‌كوشت، به‌ڵكو زیانێكى گه‌وره‌ى له‌پرۆسه‌ى فێربوون دا، بووه هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى نایه‌كسانى له‌فێربوونى زانست له‌نێو منداڵاندا به‌تایبه‌تى له‌ناو ئه‌و خێزانانه‌ى كه‌نه‌یانتوانیوه ببنه مامۆستا بۆمنداڵه‌كانیان، له‌و وڵاتانه‌شى كه حكومه‌ت ژه‌مه‌خۆراكى بۆ منداڵان دابینكردووه منداڵان ئه‌و ژه‌مه خواردنه‌یان له‌ده‌ستداوه.
نه‌وه‌ى كۆرۆنا
به‌هۆكارى مانه‌وه له ماڵه‌وه و نه‌چوون بۆ قوتابخانه ئه‌م نه‌وه‌یه به دابڕاو له رووى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ناوده‌برێت به‌نه‌وه‌ى كه‌ره‌نتینه یان نه‌وه‌ى كۆرۆنا، كۆرۆنا نه‌یهێشت ئه‌وان بچنه كۆڵان و باخچه‌كان، یاریگاكان و ماڵى هاوڕێكانیان و خزمانیان و قوتابخانه‌كانیان، ئه‌م بارودۆخه ئاسان نییه بۆ تێكدانى شیرازه‌ى ژیانى منداڵیك كه‌تازه فێرى بووه.
په‌روه‌رده‌كاران رایان وایه نه‌ك ته‌نها سه‌ردانكردن و چونه ده‌رەوه له‌ماڵ به‌ڵكو زوو خه‌وتن و هه‌ستان و خۆئاماده‌كردن بۆچوونه دایه‌نگه و باخچه و قوتابخانه‌كان كه‌م نه‌بوون بۆ منداڵ كه فێرى رێزگرتنى كات و به‌هاى شه‌و و رۆژى لا دروستكردبوو، سه‌ربارى دروستبونى كه‌شوهه‌وای هاوڕێیانه بۆى، ئه‌م نه‌مانى ئیلتیزامه له‌ناكاو منداڵی توشی شۆككردوه.
گرنگه خێزانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌وه‌یه‌دا زۆر هه‌ستیارانه مامه‌ڵه بكات، گرنگه حكومه‌ت هاوكارى خێزانه‌كان بكات بۆ به‌رچاوڕوونى و پێدانى زانیارى كه چۆن ئه‌م نه‌وه‌یه له‌ترس و شۆكى كۆرۆنا بپارێزین.
یه‌كێك له‌نوسه‌ره ئیسپانیه‌كان فالیریا له بابه‌تێكیدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، سێ سه‌د ملیۆن خویندكار له دونیادا راوه‌ستان له‌خوێندن، ژیانیان بووبه دابران و ته‌نهابوون، به‌شێك له‌و خوێندكارانه ئامێره‌كانى ئایپات و مۆبایل بووه هاوڕێیان، ئه‌م نوسه‌ره ئیسپانییه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌رچى له‌زۆر له‌وڵاتاندا هه‌وڵدرا به‌هۆی ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمەڵایه‌تییه‌كان خوێندن بۆ خوێندكاران دابینبكرێت، به‌ڵام زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى خێزانه‌كان هێڵی ئه‌نته‌رنێتیان نییه یان كات و ئیلتزامیان دانه‌نا بۆ ئه‌م بابه‌ته و سه‌ر‌نجى رانه‌كێشان.
له‌كوردستانیشدا خوێندنى ئۆنلاین جێبه‌جێكرا، به‌ڵام به‌هه‌مان هۆكارى وڵاتان لاوازبوو
كۆرۆنا توانى زیانى خۆی راسته‌خۆ بگه‌یه‌نێت به منداڵان ئه‌وانى له خوێندن دابڕی، وێناى تازه‌ى بۆ ژیان كێشا، كه‌مى ده‌وامى منداڵان و خوێندن و دابرانى كۆمه‌ڵایه‌تى نه‌بینیى هاورێكانیان له‌كاریگه‌ریه خراپه‌كانى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تییه و كارده‌كاته سه‌ر كه‌سێتى منداڵ، هه‌میشه به‌شیك له‌ده‌رونناسان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، دووره‌په‌رێزى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌رئه‌نجامى ده‌روونى بۆ منداڵ هه‌یه، بۆیه ئه‌م خاڵه مه‌ترسیداره و خێزانه‌كان ده‌بێت پاداشتى ئه‌مه بده‌نه‌وه بۆ منداڵه‌كانیان.
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌ر‌نجه به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌و خێزانانه‌ى یان ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ى باریی داراییان خراپه یان مام ناوه‌نده.
له‌راپۆرتێكى رێكخراوى یونسكۆدا هاتووه: هه‌تاوه‌كو 24- مارس-2020، 138 وڵات ده‌رگاى فوتابخانه و زانكۆكانیان داخستووه له‌هه‌موو جیهاندا كه یه‌ك ملیار منداڵ و گه‌نج ده‌بن ناچنه خوێندن و 11 وڵاتی دیكه‌ش قوتابخانه‌كانیان داخست، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێك بوو بۆ جیهان گرنگ بوو بۆ رزگاركردنى ته‌ندروستى و له‌زیاتر توشنه‌بوونى خه‌ڵك به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌م به‌ندكردنه ئه‌گه‌رچى له‌چوارچێویه‌كى مه‌ده‌نیدایه و گرنگه بۆ پاراستنى ته‌ندروستى گشتى.
ئه‌گه‌رچى ئه‌م داخستن و دابڕانه له‌قوتابخانه ره‌هه‌ندى ئاینده‌ى دوورى هه‌یه به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه‌ى لاوازن یان پشتگوێخراون، ئاماژه‌ش به‌وه‌كراوه، جیاوازی به‌رچاو دروستده‌بینرێت له سیستمى خوێندندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى چانسی له‌ده‌ستدانى فێربوونیش له‌ده‌ست ده‌چێت.
له راپۆرته‌كه‌شدا باسی ئه‌وه كراوه، به‌شێك له‌گه‌نجان و منداڵان رووبه‌روى ئاسته‌نگى ئابورى و ته‌ندروستى ده‌بنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ژه‌مه‌خۆراكى ته‌ندروستیان له‌ده‌ستدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌زۆربه‌ى وڵاتاندا قوتابخانه‌كان داخران، به‌ڵام حكومه‌ته ناوخۆییه‌كان پشتیان به‌كۆمپانیاكان به‌ست بۆ دروستكردنى خوێندنى ئۆنلاین، یونسكۆ به‌گرنگى ده‌زانێت ئه‌م سیستەمه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت بۆ هه‌رته‌نگانه‌یه‌ك كه مرۆڤایه‌تى پێویستى پێی بێت، یونسكۆ باسی دابینكردنى به‌شه خۆراك ده‌كات بۆ ئه‌وانه‌ى پشتیان به خواردنى ناو قوتابخانه به‌ستووه كه به رێگەى پێ رۆشتن بۆیانبراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى به‌گرنگ داده‌نرێت له‌م راپۆرته‌دا یونسكۆ هه‌م داواده‌كات هه‌م باسی گرنگى به‌هه‌ند وه‌رگرتنى فێركردنى ئه‌و فیرخوازانه‌ن كه په‌روره‌ده‌ى تایبەت ده‌یانگرێته‌وه كه ده‌بێت گرنگى زیاتریان پێبدرێت له‌لایه‌ن مامۆستا و به‌رێوه‌به‌ره‌كانیان به ڤیدیۆ له‌گه‌ڵیاندابن به‌مه‌به‌ستى شیكردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كان بۆیان.
یونسكۆ به‌گرنگى ده‌زانیت كه به‌رده‌وامى فێركردن هه‌بێت هانى فێربوون ده‌دات به‌و رێگایانه تا پرۆسه‌كه نه‌وه‌ستێت و له‌فێربوونى كلاسیكی و راسته‌خۆ بۆ فێربونى نوێ به‌ریگاى ته‌كه‌نه‌لۆجیا.
جگه له فێربوون ده‌رونناسان باس له مانه‌وه له‌ماڵ ده‌كه‌ن كه منداڵان له‌و كه‌سانه‌ن كه‌به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌وه توشی بێزارى و لاوازبونى په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى و كاریگه‌ریه خراپه‌كانى مانه‌وه له ماڵ و دووره په‌رێزى كارده‌كاته سه‌ر زانیارى و زیره‌كى و هه‌سته‌كانى.
جا ئه‌مه بۆ گشت مناڵان به‌و جۆره‌یه و بۆ ئه‌وانه‌ى كه‌لوپه‌لی یارى دڵخۆشكه‌ره‌یان نییه دووجار كاردانه‌وه‌ى له‌سه‌ریان ده‌بێت.
به‌ڵام بۆ ئه‌و مناڵانه‌ى ته‌مه‌نیان له 3-4 ساڵ زیاتر نییه خێزانه‌كان ده‌توانن ببنه هاوكار چیرۆكیان بۆ بگێرنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌مان توشی شۆك نابن خۆیان له‌بنه‌ره‌تدا تواناى تێكه‌ڵبونى كۆمه‌ڵایه‌تیى و نوسین و خوێندنه‌وه‌یان لاوازه یان سنورداره، بۆیه ده‌رونناسان ده‌ڵێن خیزانه‌كان ده‌توانن باشترهاوكارى ئه‌م ته‌مه‌نانه ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و پشووه كراوه‌یه‌ى مناڵ هه‌یه‌تى مه‌ترسیداره نوسه‌ره عه‌ره‌به‌كان ده‌ڵێن، خویندنى ئۆنلاین نه‌یتوانى بگاته هه‌موو ماڵ و شار و گوندێك واته هه‌موو خێزانێك نه‌ى توانى سودى لێببینیت ئێمه تاوه‌كو ئێستا كیشه‌ى كاره‌بامان هه‌یه، بۆیه ناكرێت پشت به خوێندنى ئۆنلاین ببه‌ستین، به‌ڵكو ده‌بێت چاره‌سه‌رێكى دیكه بدۆزینه‌وه بۆساڵى ئاینده‌ى خوێندن.
له‌به‌رئه‌وه‌ى قوتابخانه ته‌نها شوێنى فێربون نه‌بوو، به‌ڵكو دامه‌زراوه‌یه‌كى په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تیش بوو.