روونکردنەوە لەبارەی دیارنەمانی برازاکەی ساڵح موسلیم دەدرێت

کوردستان 19/07/2020

Alternate Text

دوای دیارنەمانی برازایەکی ساڵح موسلیم بۆ ماوەیەک خێزانەکەی رایدەگەیەنن، رادەستی دەزگای سیخوڕی تورکیا(میت) کراوە.

ئەمڕۆ شەممە مەحمود موسلیم، برای ساڵح موسلیم و باوکی دالیا مەحمود موسلیم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرای کردووە، کچەکەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستانەوە رادەستی هەواڵگری تورکیا میت کراوە.

 

دەقی روونکردنەوەکەی مەحمود موسلیم:

ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی
کچەکەمان ( دالیا محمود مسلم ) وەک سەرجەم کچان و کوڕانی باکورو ڕۆژهەلاتی سوریا پێش شەش سال پەیوەندی کردوە بە ( یەکینەکانی پاراستنی ژن YPJ ) بەمەبەستی بەرگری کردن لە گەل و نیشتمانی لە دژی ڕێکخراوی تیرۆرستی ( داعش ) .
لەبەر چەند هۆکارێکی تەندروستی پێش ( ٦ ) شەش مانگ دەستبەرداری هەڤالان و ئەرکەکانی بوو بەمەبەستی چارەسەرکردن ڕویکردە هەرێمی باشوری کوردستان ، وە هەردەم لە پەیوەندی دابوو لەگەل خانەوادەکەی تا ماوەیێکی کەم بەر لە ئێستا پەیوندی کرد بەمەبەستی گەڕانەوەی بۆ ناو خانەوادەکەی لە ڕۆژئاوا بەلام سەرسام بوین بە ڕادەست کردنی بە دەسەلاتدارانی تورکیاو دەزگای مخابراتی .
بۆیێ ئێمە وایدەبینن دەسەلات لە هەرێمی باشور بەرپسیارەتی بێ سەروشوێنکرنی لەباشور یان ڕادەستکردنی بە دەزگای هەوالگری تورکیای لە ئەستۆیە .
وە هەر ووتەیێک لەسەر زاری ئەو بگۆترێ یان پێی بگۆتری لەژێر فشار ئەوە دورە لە ڕاستی تەنها مەبەست لێی پیسکردن و شێواندنی ئابڕوی خانەوەدەکەی و دەزگاکانی خۆبەڕێوەبەریە لە ڕۆژئاوا .
داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەولەتی دەکەین لێپرسینەوە بکەن بە مەبەستی ئازادکردنی کچەکەمان لە چنگی مخابەراتی تورکیا وە گرێنتی گەڕانەوەی بکەن بە سەلامەتی بۆ ناو خانەوادەکەی .
محمود محمد موسلم
باوکی دالیای وونکراو - کوبانێ
١٩ ی تەموزی

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا