نوسینگەی سلێمانیی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: سبەی و دوو سبەی ناوەندەكانمان كراوە دەبن

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

نوسینگەی سلێمانیی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەبارە بە كردنەوەی ناوەندەكانیان بۆ رۆژی هەینی و شەممە روونكردنەوە دەدات.

 نوسینگەی سلێمانیی كۆمسیۆن لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" رۆژی هەینی و شەممە ناوەندەكانیان كراوە دەبن لەنێوان كاتژمێر 8:00 بۆ كاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ".

كرانەوەی ناوەندەكان بۆ دابەشكردنی كارتی بایۆمتری و وەرگرتنەوەی فۆرمی بوون بە كارمەندی رۆژی دەنگدانە

باسی لەوەشكردووە:" كرانەوەی ناوەندەكان لەو دوو رۆژەدا كە پشووە، بەمەبەستی دابەشكردنی كارتی بایۆمتری دەنگدان و وەرگرتنەوەی فۆرمی بوون بە كارمەندی رۆژی دەنگدانە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا