Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئاسایشی هەولێر لەسەر دەستگیرکردنی شیروان عەبدوڵا هاتە دەنگ

کوردستان

بینراو 8140

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت لەسەر داوای ئاسایشی سلێمانی شیروان عەبدوڵایان راگرتووە.

 

تارق نوری، بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاندووە، لەسەر داوای ئاسایشی سلێمانی شیروان عەبدوڵا لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگیراوە.

بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر  باسی لەوەشکردووە، بڕیارەکەی ئاسایشی سلێمانی لەسەر بنەمای نوسراوێکی پێشتری بووە کە بۆ تەواوی فڕۆکەخانەو دەروازە سنورییەکانیان کردبوو.

 

ئەمە لە کاتێکدایە جەزای ساز، سەرۆکی گشتی کۆمەڵەی هونەری میللی کوردستان لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویبووی، بەهانەی دەستگیرکردنەکەی لە فڕۆکەخانەی هەولێر بەتۆمەتی ئەوەیە پێش سەفەر کردنی بۆ ئەوروپا کارمەندی ئاسایشی سلێمانی بووە، بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیم کردبە بەرپرسانی ئاسایشی سلێمانی یەوە. ئەڵێن ئێمە هیچ داوایەکمان نیە لەسەر هونەرمەندی ناوبراو.


هاوکات داواشیکردبوو، بە زووترین کات ئازاد بکرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP