پارتی: بە بایکۆتی یەکێتی دانیشتنەکانی پەرلەمان ناوەستێنین

کوردستان 21/07/2020

Alternate Text

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکایەتیی یەکێتی بڕیاریداوە هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان نەکرێت تاوەکو پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە.

ئومێد خۆشناو ئه‌وه‌شی خسته‌روو، پشووی پەرلەمان کورتکراوەتەوە و حکومەتیش ئامادەیی دەربڕیووە لەسەر پرسەکانی پەرلەمان ئامادە بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەکو ئەوەی لەسەری رێککەوتوین هەفتەی داهاتوو دانیشتنەکان دەستپێدەکەنەوە و سبەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆدەبنە و هیوادارین بتوانین بەرنامەی کاری دانیشتنەکە دیاری بکەین.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی وتی، پەرلەمانی دامەزراوەیەکی نیشتمانییە دەبێت دووربێت لە دەستێوەردانی حزبی، داوای لە فراکسیۆنی یەکێتیش کرد بڕیارەکەیان بگۆڕن.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئێمە وەکو فراکسیۆنی پارتی ناکەوینە ژێر بڕیاری هیچ لایەنێک.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا