ئەمەریکا هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان 22/07/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ چوارشمەممە ٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٠، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە  رۆب وۆڵەر کونسوڵی گشتی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تاووتوێکرا.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتی نوێی ئەمەریکا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانی بۆ خواست لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا .

سەرۆکی حکومەت هەروەها پیرۆزباییشی لە ستیڤن فەیگن کونسوڵی پێشووی ئەمەریکا لە ھەرێم کرد بەبۆنەی ئەرکی تازەی لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

کونسوڵی گشتی ئەمەریکا ئاماژەی بە گرنگیی بە هێزبوونی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی، بۆ یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان لە گەشەپێدانی ئابووری و بەتایبەتی لە بواری وزە و کشتوکاڵدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا