له‌باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ هۆشداری ده‌درێت به‌ هاوڵاتییان

کوردستان 23/07/2020

Alternate Text

كه‌شناسی عێراق هۆشداری له‌باره‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و ده‌ڵێت، پله‌ی گه‌رما تا ئاستی 48 پله‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌.

دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردیو) كه‌وتووه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بۆ هەفتەی داهاتوو بەرزدەبنەوە، بەشێوەیەک بەرزترین پلەی گەرما 48 پلە دەبێت لە هەردوو پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک لە رۆژی شەممە.

هه‌روه‌ها له‌ سلێمانی رۆژانی شەممە تاوەکو دووشەممە 45 پلە دەبێت و دواتر پلەیەک دادەبەزێت و تاوەکو کۆتایی هەفتە بەو شێوەیە دەمێنێتەوە.

پارێزگای سلێمانی لە رۆژی هەینی و پارێزگای دهۆک لە رۆژی دووشەممە بە تۆمارکردنی 43 پلە دەبنە فێنکترین پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا