سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی رایگەیاند، حكومەتی هەرێم پارەی نییە بۆ دابەشكردنی موچە لەپێش جەژن، هاوكات وتیشی، له سێ مانگی رابردودا له فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان تەنیا 283 ملیار دینار خراوەتە به‌ر ده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی، كە پارەی فرۆشی نەوت لەوە زیاترە.
زیاد جه‌بار سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری دارایی و ئابوری له‌په‌رله‌مانی كوردستان، بە دەنگی ئەمریكا راگەیاندوه، به‌پێی زانیارییه‌كانی من و به‌دواداچونه‌كانم له‌پێش جه‌ژندا حكومه‌تی هەرێم ناتوانێت موچه دابه‌ش بكات ئه‌ویش به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ت پاره‌ی پێویستی له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ دابینكردنی موچه.
وتیشی، تائێستاش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند نه‌گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتنێك.
بەبڕوای ئەو، ده‌بوایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و ماوه‌یه‌دا به‌تایبه‌تی له ساڵ و نیوی ڕابردودا بیری له‌وه بكردایه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له ڕۆژان قەیرانی دارایی ڕو له هه‌رێمی كوردستان بكاتەوەه‌بێت به‌دیلی ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ده‌ستببات بۆ بڕینی قوتی ژیانی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
ئاشكراشیكردوە، له سێ مانگی ڕابردودا له فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان تەنیا 283 ملیار دینار خراوەتە به‌ر ده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی.
ئەوەشی خستۆتەڕو"ئاگام له‌فرۆشی نه‌وت نییه، به‌ڵام ئه‌و بڕه پاره‌یه زیاتره له‌وه‌ی خراوه‌ته سه‌ر حسابی دارایی ".
وتوشیەتی" ئه‌گه‌ر ئیراده هه‌بێت و بتوانێت چاكسازی له سه‌رچاوه‌كانی داهاتدا بكات چاكسازی له خاڵه سنورییه‌كان و داهاتی ناوخۆ و باج و ڕسومات و فرۆشتنی نه‌وت كه له هه‌موی گرنگتره بكات و پێداچونه‌وه به گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان بكات، من دڵنیات ده‌كه‌مه‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت هه‌موو مانگێك له‌كاتی خۆیدا موچه بدات، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت، ده‌بێت موچه‌خۆران چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بن كه‌ی پاره هاته به‌رده‌ستی، حكومەت موچه بدات، ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه دابه‌شكردنی موچە له ڕۆژ و مانگ و شت‌دا نه‌ماوه ".