سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یازدەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەکە کرد و رایده‌گه‌یه‌نێت،" ئه‌م بۆنانه ببنه ده‌رفه‌تى قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی هاوكاری و پته‌وكردنی هاوخه‌باتی و ده‌ستگرتنی كۆی لایه‌نەکان".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە ساڵیادی 11 ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا و لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بۆ رێکخەر و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانیی ئەو حیزبەی نووسیوە، "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر له دامه‌زراندنیيه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا كه له‌م یاده‌دا سڵاو بۆ گیانی ده‌نێرین و یادی ده‌كه‌ينه‌وه، رۆڵێكی دیاری له كایه‌ی سیاسی‌دا گێڕاوه، ئێستاش لایه‌نێكى كاریگه‌ر و سه‌ره‌كیی پێكهاته‌ی حكومه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستانه، هه‌ڵوێسته‌كانیشی به‌رپرسیار و خه‌مخۆرانه‌ن".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ینێت،" دۆخی ناله‌بار و كێشه و قه‌یرانه‌كان كه به‌رۆكی كوردستانیان گرتووه، یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌یى له هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازێت تا بتوانین ئه‌م قۆناخه سه‌خته تێپه‌ڕێنین، گه‌له‌كه‌مان له قه‌یران و كێشه‌كان ده‌رباز بكه‌ین، پارێزگاری لە قەوارەی دەستووريی هەرێمی کوردستان بکەین و هەنگاوی زیاتر بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بنێين".
دەقی پەیامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بزووتنەوەی گۆڕان:
به‌ڕێز عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی
به‌ڕێزان ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتمانيی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
له يادى یازده ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، به گه‌رمى پیرۆزبایی له به‌ڕێزتان و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌كه‌تان ده‌كه‌م، هیوای به‌رده‌وامی و پێشكه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر له دامه‌زراندنیيه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا كه له‌م یاده‌دا سڵاو بۆ گیانی ده‌نێرین و یادی ده‌كه‌ينه‌وه، رۆڵێكی دیاری له كایه‌ی سیاسی‌دا گێڕاوه، ئێستاش لایه‌نێكى كاریگه‌ر و سه‌ره‌كیی پێكهاته‌ی حكومه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستانه، هه‌ڵوێسته‌كانیشی به‌رپرسیار و خه‌مخۆرانه‌ن.
هیوادارم ئه‌م یاده گوڕوتینی زیاتر بداته تێكۆشانی سیاسيی بزووتنه‌وه‌كه‌تان له‌پێناو ئامانجه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌ماندا، ئه‌م بۆنانه ببنه ده‌رفه‌تى قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی هاوكاری و پته‌وكردنی هاوخه‌باتی و ده‌ستگرتنی كۆی لایه‌نه تێكۆشه‌ره‌كانی كوردستان به نه‌گۆڕ و ئامانجه نیشتمانی و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مانه‌وه.
دۆخی ناله‌بار و كێشه و قه‌یرانه‌كان كه به‌رۆكی كوردستانیان گرتووه، یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌یى له هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازێت تا بتوانین ئه‌م قۆناغه سه‌خته تێپه‌ڕێنین، گه‌له‌كه‌مان له قه‌یران و كێشه‌كان ده‌رباز بكه‌ین، پارێزگاری لە قەوارەی دەستووريی هەرێمی کوردستان بکەین و هەنگاوی زیاتر بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بنێين.
دووباره پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
25/7/2020