بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئاشکرای دەکات، ١٢٩ نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە شاری سلێمانی ماون.
یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ١٢٩ نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی ماونەتەوە.
روونیشیکردووەتەوە، تەنها ١٩ کەس لە بەشی چاودێری چڕ ماونەتەوە.
لە شاری سلێمانی چوار نەخۆشخانە تایبەتکراون بە تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.