بەرهەم ساڵح پێشوازی
لە ئارام قادر، سەرۆکی ھاوپەیمانیی نیشتمانی کرد، سەبارەت بە دوا پێشھاتە سیاسییەکانی
کوردستان و عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.
نوسینگەی سەرۆکایەتی
کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری
سلێمانی پێشوازیکرد لە ئارام قادر، سەرۆکی ھاوپەیمانیی نیشتمانی و سەبارەت بە دوا
پێشھاتە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە گفتوگۆکرا.
لە دیدارەکەدا
جەختکرایەوە لە گرنگی ھەماھەنگی لە نێوان ھەموو لایەنە سیاسییەکان بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی
سەرجەم کێشەکان لە رێگای گفتوگۆی جددی لە پێناو ھێنانەکایەوەی ئارامی و خۆشگوزەرانی
بۆ ھاووڵاتیان.
لە دیدارەکەدا
باس لە یەکخستنی ھەوڵەکان کرا، بۆ گەیشتن بە لێکگەیشتنی ھاوبەش لە نێوان لایەنەکان
و دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆ کێشە و قەیرانەکان بە ئاڕاستەی خزمەتکردنی خەڵک.