بە بەشداری هەزاران حاجی مەراسیمی رۆژی عەرەفە بەرز راگیرا

جیهان 30/07/2020

Alternate Text

بە بەشداری نزیکەت سێ ملیۆن حاجی ناوخۆی سعودییە مەراسیمی رۆژی عەرەفە بەرزراگیرا.

ئەمڕۆ دوای بەجێگەیاندنی روکنەکانی دیکەی فەریزەی حەج، حاجیانی سعودییە بە جێبەجێکردنی رێنمانییە تەندروستییەکانەوە مەراسیمی رۆژی عەرەفەیان بەرزراگرت.

ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی دیکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ژمارەیەکی کەم حاجی بەشداری ئەو مەراسیمەیان کرد.

مەراسیمی رۆژی عەرەفە یەکێکە لە مەرجەکانی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج تێیدا حاجیان بەرێدەکەون و بەرەو چیای عەرەفە و تا ئێوارە لەسەر چیاکە دەمێننەوە و بەدەم وتنەوەی تەکبیراتی( لبیک اللهم لبيك).

چیای عەرەفە چیایەکی رووتەڵە و بەرزیەکەی تەنها ٣٠٠ مەترە، چەندین رووداوی گرنگ لە مێژوودا لەسەر ئەم چیایە روویانداوە.

پێغەمبەری ئیسلام دوایین وتاری خۆی لەسەر ئەو چیایە پێشکەش کردووە، جگە لە چەندین رووداوی گرنگی دیکەی مێژووی ئاینی.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا