تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تەنها یەک حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە شاری سلێمانی تۆمارکراوە.
یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە BMC راگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تەنها یەک حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکراوە کە ژنێکی تەمەن ٦٤ ساڵ بووە.
ئاشکراشی کرد، تەنها ١٠١ نەخۆش لە نەخۆشخانەکاندا ماون.