مستەفا کازمی پەیامێک ئاراستەی کۆسرەت رەسوڵ دەکات

کوردستان 01/08/2020

Alternate Text

‎بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرد و لەبەشیکیدا داوا دەکات ئارامی و خۆشگوزەرانی باڵ بەسەر وڵاتەکەدا بکێشێت.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە نامەیەکی ئاراستەی کۆسرەی رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان کرد، کە لە بەشێکیدا هاتووە، برای بەڕێز و خۆشەویستم كۆسرەت رەسول عەلی ‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ‎بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان جوانترین پیرۆزباییتان پێشكەش دەكەم.

 لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا هاتووە، هیوای تەندروستیەكی باشتان بۆ دەخوازم، هیوادارین ئەم جەژنە جەژنی خێرو بەرەكەت بێ بۆ گەلی خۆشەویستمان لە هەرێمی كوردستان و باری ئارامی و خۆشگوزەرانی و گەشەسەندن باڵ بكێشێ بەسەر وڵاتەكەماندا. ‎هەموو ساڵێك لەخێرو خۆشیدا بن.‎

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا