وەزارەتی تەندروستی: قەدەغەی ھاتوچۆ پێشنیازێکی بەھێزە

کوردستان 03/08/2020

Alternate Text

 

ئەمڕۆ وەزارەتەکانی ناوخۆ و تەندروستی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆدەبنەوە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش رایگەیاند قەدەغەی هاتووچۆ یەکێکە لە پێشنیازە


محەممەد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە BMC راگەیاند، "ئەمڕۆ وەزارەتەکانی ناوخۆ و تەندروستی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان کۆدەبنەوە، دۆخی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵدەسەنگێندرێت"


سەبارەت بەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرانسەری کوردستان دەبێت یان لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان. وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی" ئەوە لە کۆبوونەوەکە یەکلایی دەکرێتەوە کە ئەگەر قەدەخەی هاتووچۆ رابگەیێندرێت بۆ هەموو هەرێمی کوردستان دەبێت یان لەسەر ئاستی پارێزگاکان دەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر قەدەغەی هاتووچۆ رانەگەیێندرێت دەبێت چی بکرێت؟ ئەمەش یەکێکە لەو تەوەرانەی لە کۆبوونەوەکەدا باس دەکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا