بڕیارێک لەبارەی ئەو زەویانەوە دەرچوو کە دەکەونە سەر شەقامی ١٠٠ مەتری

کوردستان 04/08/2020

Alternate Text

بە بڕیاری پارێزگاری سلێمانی لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەوییەکانی سەر شەقامی ١٠٠مەتری پێهێنرا و بڕیاردرا ئەو هاوڵاتیانەی زەوییەکانیان بەر پرۆژەکە دەکەوێت قەرەبوو بکرێنەوە.

بە گوێرەی نوسراوێکی پارێزگاری سلێمانی کە وێنەیەکی دەست BMC کەوتووە، بڕیاردراوە لیژنەیەک بۆ چارەسەری کێشەکانی بەردەم شاڕێی بابان پێکبهێنرێت.

هەر لە نوسراوەکەدا هاتووە، قەرەبووی ئەو هاوڵاتیانە دەکرێتەوە کە زەوییەکانیان بەر پرۆژەکە دەکەوێت بەو مەرجەی مافی یاساییان بە نوسراو هەبێت، بەڵام مامەڵەکردن بەو زەوییانەوە بە هەموو شێوەیەک قەدەغە کراوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا