سایتی (حره) له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی
به په‌یوه‌ندی نێوان حزبوڵا و مادده‌ی كیمیایی
نتاراتی ئامۆنیۆم داوه چۆن حزبه‌ڵا سوودی له‌م مادده
كیمیاییه وه‌رگرتووه بۆ ئامانجه‌كانی.
ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنان
ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه نیتراتی
ئامۆنیۆم هۆكار بووه بۆ دروست بوونی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز و له ئه‌نجامدا قوربانیه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه
ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی
له‌مجۆره یه‌كه‌مجار نیه له جیهاندا رووبدات ، ساڵی 2013 له یه‌كێك له كارگه‌كانی
ولایه‌تی تكساس له وڵاتی ئه‌مریكا ، نتراتی ئامۆنیۆم بووه هۆی ته‌قینه‌وه‌ی
كارگه‌یه‌كی دروستكردنی په‌ینی كیمیایی و
له ئه‌نجامدا زیانی گیانی و ماددی به دوای خۆیدا هینا، هه‌روه‌ها له ساڵی 2001
له شاری تولوز له وڵاتی فه‌ره‌نسا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌یه‌كێك له كارگه كیمیاییه‌كان
روویدا ، له ئه‌نجامدا بۆیه هۆی مردنی
31 هاوڵاتی و چه‌ندین زیانی ماددی به دوای خۆیدا هێنا .
نتراتی ئامۆنیۆم مادده‌یه‌كی
به‌هێزه بۆ ته‌قینه‌وه ، له‌چه‌ندین بواری جیاواز به‌كارده‌هێنرێت ، بۆ دروستكردنی
بۆمب له‌لایه‌ن جوڵانه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه سوودی لێبینراوه
ئه‌م مادده‌یه چوه‌ته بواری دروستكردنی
بۆمبی هێرشكردن له كاتی جه‌نگه‌كان به‌زارهێنراوه ، به تایبه‌ت له ساڵی 1995 له هێرشێكدا ولایه‌تی ئه‌وكلاهوما له وڵاتی ئه‌مریكا به‌كارهێنراوه
حه‌سان دیاب ، سه‌رۆك
وه‌زیرانی لوبنان پاش ته‌قینه‌وه‌كه رایگه‌یاند ، ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی هه‌ڵگرتنی دوو هه‌زار و
750 تۆن له نتراتی ئامۆنیۆم بووه كه چه‌ندین
ساڵه له‌و كۆگایه‌دا هه‌ڵگیراون ، به‌داخه‌وه هه‌زاران قوربانی لێكه‌وته‌وه .
به‌پێی بۆچوونی جیمی ئۆكسلی ، مامۆستای كیمیا له زانكۆی رود
ئایلاند له ئه‌مریكا ده‌ڵێت ، ئەگەر تەماشای دوکەڵەکە بكه‌یت ، ڕەنگێکی
سووری هەبوو، ئەمەش بەهۆی ئەو ئۆکسیدی نایترۆجینەوە بوو کە تێکەڵی هەواکە بوو بوو
، هەڵمژینی بڕێکی زۆری ئەو گازانەی کە لە تەقینەوەی نیتراتی ئامۆنیۆمەوە دەردەچن
دەکرێت مەترسیدار بێت، بەڵام سەرەڕای ئەوەش گازی ژەهراوی نین، چونکە بە زۆری گازی
نایترۆجین دروست دەبێت کە دەبێتە هۆی سەرئێشە و تەنگەنەفەسی و ئازاری قوڕگ و کۆکە،
بەڵام جیاواز لەوەی لە ئێستادا بانگەشەی دەکرێت، جیناتی مرۆڤ تێک نادات و کێشەی
درێژخایەنی تەندروستیی بەدوادا نایەت.
په‌یوه‌ندی حزبوڵا له‌گه‌ڵ نتراتی ئامۆنیۆم چیه ؟
تائێستا چه‌ندین
پرسیار‌و نهێنی هه‌یه له‌سه‌ر حزبوڵا ئاشكرا نه‌بووه و له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه
به‌دواداچوونی له‌سه‌ر ده‌كرێت و به ئاشكرا ئه‌ڵمانیا هۆشداری ده‌د‌ات له‌سه‌ر
چالاكیه‌كانی حزبوڵا ، له‌و باره‌یه‌وه ، هورست سيهوفر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت ، چالاكیه‌كانی
حزبوڵا چوه‌ته ناو قوڵایی یاساكانی تاوانه‌وه و ده‌بێت هۆشداریان پێبدرێت و
رابگیرێت .
رۆژنامه‌ی
تێلیگرام ئاماژه‌ی به‌وه داوه ، هێزه ئه‌منیه‌كانی به‌ریتانیا له ساڵی 2015
دوای به دواداچوون و ئاشكراكردنی چوارپێگه‌ی حزبوڵا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاواز ، توانرا ده‌ست به‌سه‌ر
سه‌دان تۆن له نتراتی ئامۆنیۆم بگرن كه له كۆگا نهێنیه‌كانیان هه‌ڵیان گرتوه به
مه‌به‌ستی دروستكردنی بۆمب له پایته‌ختی له‌ندن .
به‌پێی وته‌كانی
ئه‌و رۆژنامه‌یه ، له مانگی ئابی ساڵی 2015دا ، ده‌سه‌ڵاتدارانی كوه‌یت سێ كه‌سیان
ده‌ستگیركرد كه سه‌ر به حزبوڵا بوون ، توانرا ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر 42 هه‌زار
پارچه نایلۆن كه پڕكرابوون له نتراتی ئامۆنیۆم هه‌روه‌ها زیاتر له 300 پارچه
بۆمب ، 68 پارچه چه‌ك ، كه بۆ هێرشه‌كانیان ئاماده‌یان كردبوو .
هه‌روه‌ها هێزه
ئه‌منیه‌كان توانویانه ده‌ست به‌سه‌ر 420 سندوقی پڕ له نتراتی ئامۆنیۆم بگرن كه
هه‌وڵدراوه له قوبرس بۆمبی پێ دروست بكه‌ن له‌لایه‌ن حزبوڵا وه سه‌رپه‌رشتی كراون
هێزه چه‌كداره‌كان
به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌ن له‌رێگای ئه‌م مادده كیمیاییه‌وه سوود له تواناكه‌ی وه‌ربگرن
و بۆمبی كوژه‌ری پێ دروست بكه‌ن و له هێرشه‌كانیان به‌كاری بهێنن.