بەڕێوەبەری
گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەرگرتنی گەنمی
جووتیارانی ھەرێمی كوردستان بەردەوامە و خەریكە تەوا بێت، كە لە ئێستادا ٩٨% وەرگیراوە
و، پارەی وەجبەی یەكەمیش گەیشتووە و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
نەوزاد ئەدھەم،
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان به (BMC) راگهیاند، تا ئێستا ٩٨%ی گهنمی
جوتیارانی ههرێمی كوردستان وهرگیراون و پڕۆسهی وهرگرتنیش بهردهوامه و لە چەند
رۆژی داھاتووشدا ھەموو گەنمەكە وەردەگیرێت، كە ٣٩٠ھەزار تۆنە.
نهوزاد ئهدههم
ئاشكراشیكرد، ئەو چەكی پارەیە كە پێش جەژن گەیشتبوو و ھەشت ملیار دینار بوو، وەكو
وەجبەی یەكەمی پارەی گەنمی جووتیاران، ئێستا پارەكەش گەیشتووە و دەست بە دابەشكردنی
دەكرێت، بە جۆرێك بۆ ھەولێر دوو ملیار و بۆ سلێمانی سێ ملیار و بۆ دھۆكیش سێ ملیار
دینارە.