لیژنە
هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی، ئاماری كار‌و چالاكیی مانگی رابردوی خۆی بڵاوكرده‌وه
، كه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی
(64) شوێنیان داخستوه و زیاتر له (47) تۆن خۆراك و مادده‌ی ماوه به‌سه‌رچوویان
له‌ناوبردووه.
بەپێی ئاماری مانگانەی
كاروچالاكییه‌كانی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی، كه‌لە بەرواری 1/7 تا
31/7/ 2020 ، لیژنەكان پێنج هه‌زار و 226 سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان
كردوه و پشكنینیان بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه ئەنجام داوە كه
هاوڵاتیان رۆژانه به‌كاری ده‌هێنن،
ئه‌وه خراوه‌ته‌روو ، له مانگی رابردوودا لیژنه‌كان له (356) شوێن
سه‌رپێچییان تۆماركردوه، (306) شوێنی كاركردن ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج
و رێنماییەكانی كاركردن و رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن
له ئاماره‌كه‌دا
رونكراوه‌ته‌وه: بەهۆی پابەندنەبوون بە مه‌رج ورێنماییه‌كانی كاركردن و رێكاره‌كانی
تەندروستی (64) شوێنیان داخستوه، هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رده‌وامبوون له سه‌رپێچیكردن
، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی
سلێمانی (72) شوێنیشیان روبه‌ڕوی دادگا كردوه‌ته‌وه.
لە ئامارەكەدا هاتووە،
به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌كان لەماوەی یەك مانگدا
به‌بڕی (47) تۆن (858) كیلۆگرام كاڵاوشمه‌كی جۆراوجۆر و خۆراكی ماوەبەسەرچوی
لەناوبردوه، كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش بریتییە لە 11 ملیۆن و سێ سەد هەزار
دینار كه به‌پێی یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.
بە پێی رێنماییەكان،
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هەرشوێنێك پابەندی مه‌رج ورێنماییه‌كانی
ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبێت، سەرەتا ئاگادار
دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت، لە حاڵەتی دووبارە كردنەوەی سەرپێچی شوێنه‌كه
داده‌خرێت و له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی له‌سه‌رپێچیكردن شوێنه‌كه روبەڕوی دادگا
دەكرێنەوە.