قائیمقامی سۆران رایگەیاند، به‌هۆی زۆربوونی
ژماره‌ی توشبووان به كۆرۆنا، شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كانی سنوره‌كه داده‌خرێن.
كرمانج عزه‌ت قائیمقامی سۆران رایگه‌یاند، ئەنجامی
پشکنینی ئه‌مڕۆ لە کۆی ٥٤ پشکنین ٢١ توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراون و دۆخه‌كه‌ش قورسە و خەریکە نەخۆشخانە جێی نه‌خۆشی دیكه
نابێتەوە .
روونیشیکردەوە ،توشبووه‌كان، سێ كه‌سیان له رواندز و یەکیان خەلیفان و١٧
ناو شار . لە گەڕەکەکانی ھەندرێن ، دیانا ، بارزان ، بەرخۆدان ، سەروچاوە ، قەندیل
، جندیان ، زۆزکن.
قائیمقامی سۆران وتیشی، بە ھۆی زۆر بوونی ژماره‌ی
توشبوو خوتبە لە ھیچ مزگەوتێک نابێ و شوێنە قەرەباڵغەکان دادەخرێن.