پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، له‌ئه‌نجامی روداوێكی
هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای نێوان كۆیه- هه‌ولێر، ناوبژیوانێكی دیاری
كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ژن و منداڵه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدا.
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڵاویكرده‌وه، مامۆستا
(ئەحمەد عەزیز) ناوبژیوانی پلەیەکی پێشووی عێراق و کوردستان و سەرپەرشتیاری یاری لە
خولەکانی یەکێتی تۆپی پێی كوردستان، ئەمڕۆ بە رووداوێكی دڵته‌زێنی هاتووچۆ له‌گه‌ڵ
خێزانه‌كه‌ی و منداڵێكی گیانیان سپارد.
(ئەحمەد عەزیز) ناوبژیوانی پێشووی دیاری هه‌رێمی کوردستان و عێراق
بوو، له رووداوی پێكدادانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی رێگه‌ی هه‌ولێر - كۆیه گیانی له‌ده‌ستداوه.