هه‌واڵێكی خۆش له‌ ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه‌

کوردستان 09/08/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئامارێکی نوێی توشبون و مردن بەکۆرۆنای بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٣٢ کەسی دیکە توشی توشی کۆرۆنا بوون و ته‌نها ١٣٩ توشبوو له‌ نه‌خۆشخانه‌كان ماوه‌.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، لەو ماوەی ٢٤کاتژمێردا  تەنها دوو کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە، لەبەرامبەردا ٢٧ کەسی دیکە چاکبوونەتەوە و رەوانەوەی ماڵەوە کراون.

بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی دەشڵێت، ١٣٩ نەخۆش لە نەخۆشخانەکاندا ماون، لەو ژمارەیەش تەنها دوو نەخۆشیان لەژێر ئامێری هەناسەداندان.

 ئەوەش ئاشکراکراوە، تائێستا ١٣٩ توشبوی کۆرۆنا لەنەخۆشخانەکان ماونەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا