وەزارەتی تەندروستی چەند بڕیارێکی سەبارەت بە نرخی چارەسەری تووشبوانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتییەکان دەرکرد، راشیدەگەیەنێت هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزای یاسایی دەدرێت.
بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە وێنەیەکی دەست BMC کەوتووە، بڕیاردراوە، بە دیاریکردن و یەکسانکردنی نرخی نەخۆشخانە ئەهلییەکان بۆ چارەسەری نەخۆشخانی کۆرۆنا.
روونیشیکردووەتەوە، نرخەکە بە رەچاوکردنی ئەو مەترسیانەی لەسەر نەخۆش و کارمەندان هەیە دیاریکراوە.
جەختیلەوەشکردووەتەوە، هەر لایەنێک پابەند نەبێت تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێت.