نوێنه‌رایه‌تی پزیشكانی سلێمانی له راگه‌یه‌نراوێكدا مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریان
له‌سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه و فریاكه‌وتنه‌كانی پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان
و راپه‌رین راگه‌یاند و داواده‌كه‌ن شایسته داراییه‌كانی مانگی ٣ی ئه‌مساڵیان
پێبدرێت .
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ نوێنه‌رایه‌تی
پزیشكانی سلێمانی له راگه‌یه‌نراوێكدا رایانگه‌یاند ، بڕیاردرا بە بایكۆت كردنی دەوامی پزیشكانی پایە بڵند و پلە
بەند و نیشتەجێی خولاو ، ساڵی یەكەم و دووەم لەسەرجەم نەخۆشخانە فریاكەتنەكانی ناو
شاری سلێمانی و دەوروبەری وه‌ك (دووكان ، چەمچەماڵ ، دەربەندیخان ، هەڵەبجەی تازە ، سەیدسادق ، پێنجوێن ، كۆیەو ئیدارەكانی هەڵەبجەی شەهید و گەرمیان و ڕاپەڕین ) ده‌گرێته‌وه
.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه ، لە كاتژمێر ٨ به‌یانی
ئه‌مرۆ مانگرتن ده‌ستی پێكردووه و تا شایستە داراییەكانی مانگی ٣ ی ٢٠٢٠ وەرنه‌گرن درێژه به مانگرتن ده‌ده‌ن و ناچنه‌وه سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان .