هەواڵێكی خۆش لەسەر دابەشكردنی مووچە

ئابوری 11/08/2020

Alternate Text

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێشبینی دەكرێت بەمزوانە هەرێم و بەغدا رێككەوتنێك واژۆ بكەن و لەم رۆژانەدا مووچەی مانگی سێ دابەشبكرێت.

د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان بە (BMC) راگەیاند، "لە ئێستادا پێشبینیەك هەیە كە هەواڵێكی دڵخۆشكەرەو لەم رۆژانەدا رێككەوتنێك لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی بەغدا واژۆ دەكرێت".

روونیشیکردەوە، "بەپێی زانیارییەكان حكومەتی بەغدا بڕێك پارە بۆ مووچە دەنێرێت و حكومەتی هەرێمیش لە داهاتی ناوخۆ پارە ئامادە دەكات و بەو شێوەیە مووچەی مانگی سێی پێ-دابەشدەكرێت".

ئاشکراشیکرد، "تاوەكو ئێستا ڕوون نیە كە مووچەی تەواوەتی دابەش دەكرێت یاخود بە لێبڕینەوە دەبێت و پێشبینی ئەوەش دەكرێت مانگانە مووچە لەكاتی خۆیدا دابەش بكرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا