سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند،
ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ ، په‌یامنێرێكی گه‌لی كوردستان و چالاكوانێكی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن ئاسایشی دهۆكه‌وه
له‌به‌رده‌م گۆڕستانی شاخكێ و له‌نزیك گۆڕی رۆژنامه‌نوسی تیرۆركرا‌و وه‌دات حسێن ده‌ستگیركراون.
ئەمرۆ پێنج شه‌ممه ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ به‌مه‌به‌ستی یادكردنه‌وه‌ی ساڵیادی تیرۆركردنی
رۆژنامه‌نووس وه‌دات حوسێن له شاری دهۆك له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری میترۆ و خانه‌واده‌كه‌ی برایاربوو یادێك بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه به‌رێوه‌بچێت ، به‌ڵام هێزێكی ئاسایش لە
بەردەرگای گۆرستانی شاخكێ، شوێنی مەراسیمەكە و دەروبەری بڵاوبونەوە، ، جگە
خانەوادەكەی ، رێگرییان كرد له بەشداربوانی
مەراسیم و هاوڕێ و هاوكارانی بچنە سەرگۆڕی
رۆژنامەنوسی تیرۆكراو وەدات حسێن.
له‌وباره‌یه‌وه ره‌حمان غه‌ریب ، رێکخه‌رى سه‌نته‌رى
میترۆ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیوێتی ،ئەیهان سەعید ،نوێنەری
سەنتەری میترۆ سووربوو لەسەر بەشداربوون و ئەنجامدانی مه‌راسیمه‌كه ، بۆیە لەگەڵ
چەند رۆژنامەنوسێكی تر، ئه‌وانیش كاروان سەعید ، پەیامنێری كەناڵی گەلی كوردستان، ئومێد پەرۆشكی
چالاكوانی مەدەنی ده‌ستگیركران و تا ئێستا دەستبەسەرن.
سەنتەری میترۆ ئیدانەی ئەم
هەڵسوكەوتەی هێزی ئاسایشی دهۆك دەكات و ده‌ڵێن ، نەك تەنها نەگونجاوە لەگەڵ
پرنسیپەكانی ئازادی چالاكی مەدەنی و بیروڕا، تەنانەت نەگونجاوە لەگەڵ ئادابی
كۆمەڵایەتی.
میترۆ پرسیار دەكات " ئەگەر لە
گۆرستان رێگری چالاكی بگرن ، دەبوو سەنتەری میترۆ و خانەوادەكەی لە كوێ ئەم مەراسیمە
رێكبخەن؟"
ئه‌مه له كاتێكدایه رۆژی ١٣-٨-٢٠١٦ رۆژنامه‌نووس ویدات حوسێن، لە شاری دهۆک دوای ئەوەی لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو دەڕفێندرێت، به‌ڵام بته‌رمه‌كه‌ی ده‌دۆزرێته‌وه و ئاسەواری ئەشکەنجەش بەجەستەیەوە دیاربووه و ئه‌مساڵیش خانه‌واده و هاوپیشه‌كانی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدنی مه‌راسیمێك بۆ یادی چوارساڵه‌ی تیرۆركردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه چالاكیه‌ك ئه‌نجام بده‌ن به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه رێگریان لێده‌كرێت .