سەرۆکایەتی شارەوانی سیتەک رایدەگەیەنێت بەهۆی کاری نۆژەنکردنەوەوە بۆ چەند کاتژمێرێک تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.
سەرۆکایەتی شارەوانی سیتەک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتیان دەکەین کە رۆژی (شەمە ڕێکەوتی ۲۰۲۰/۸/۱٥) تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی (۳ کاتژمێر) لە (۹ ی بەیانی بۆ ۱۲ ی نیوەڕۆ) دادەخرێت.
روونیشیکردووەتەوە، داخستنەکە بەمەبەستی چاککردنی چاڵەکانی شەقامی ناو تونێلی پێشڕەو و دەرەوەی تونێلەکە و پاککردنەوەیەتی، بۆیە داوا لەشۆفێران دەکەین کە لەوماوەیەدا رێگەی سەر شاخی ئەزمەڕ بەکاربهێنن.