بەهۆی دانانی پێوەری زیرەکی کارەبای نیشتیمانی، سبەی گەڕەكێکی شاری سلێمانی بۆ چەند کاتژمێرێک کارەبایان دەبڕێت.
لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی تۆڕی زیرەکى كاره‌با بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی ( به‌ختیاری ) ده‌كه‌ینه‌وه، به‌تایبه‌ت ئەو ماڵانەی دەکەونە سەر فیدەری(٢٤٨) (٢٤٩) ، سبەینێ شە‌ممه (١٥-٨-٢٠٢٠) پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت.
ئاشکراشی کردووە، سبەی ئەو ماڵانەی دەکەونە سەر ئەو دوو فیدەرە له كاتژمێر (7 ی به‌یانی بۆ 12ى نیوه‌ڕۆ) كاره‌بایان نابێت، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان.
بەستنی پێوەرەکە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەک لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەکەی لەسەر حکومەتە.
داواشی کردووە، لە پێناو پاراستنی ئامێرە کارەباییەکان نیوەڕۆ پێش لێدانەوەی کارەبا، پۆ یەکەمجار هەموو ئامێرە کارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە .