جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی عه‌شره‌تی جاف ده‌كات به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مە‌حمود خانی سڵێمان خانی جاف، كە‌سایە‌تی دیاری عە‌شرە‌تی جاف و دە‌ڤە‌ری پێنجوێن كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەڕێزان كە‌سوكار و خزمانی عە‌شرە‌تی جاف
بۆ كۆچی دوایی مە‌حمود خانی سڵێمان خانی جاف، كە‌سایە‌تی دیاری عە‌شرە‌تی جاف و دە‌ڤە‌ری پێنجوێن، لە دڵەوە پرسەو سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمی بنەماڵە تێكۆشە‌رە‌كە‌تان دەزانم.
جێگای كۆچكردوو بەهەشتی بەرین بێت و خوا سەبوریتان بدات.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران