گۆڕان شوێنگرەوەی عەلی حەمەساڵح هەڵدەبژێرێت

کوردستان 01/09/2020

Alternate Text

بڕیارە ئەمڕۆ فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان جێگرەوەیەک بۆ شوێنی عەلی حەمەساڵح سەرۆکی فراکسیۆنەکەیان هەڵبژێرن.

جەلال محەمەد، پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە ١ی ئەیلول، بەسەرپەرشتی ژووری هەڵبژاردنەکانی گۆڕان، هەڵبژاردنی سەرۆکی فراکسیۆن و جێگرەکەی و بڕیاردەری فراکسیۆنەکە بکرێت.

روونیشیکردەوە، لە هەڵبژاردنەکەدا تەنها پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی گۆڕان مافی دەنگدانیان هەیە.

ئاشکراشی کرد، هەریەکە لە دابان محەمەد و شاخەوان رەوف خۆیان بۆ سەرۆکی فراکسیۆن ، ئاشنا عەبدوڵا بۆ جێگری سەرۆکی فراکسیۆن و جەلال محەمەدیش وەک بڕیاردەری فراکسیۆن خۆیان کاندید کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا